بڵاوكراوه‌كانی هۆڵیوود بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌كادیمیای ئۆسكار كه ساڵانه خه‌ڵاتی ئۆسكار به سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری سینه‌ما ده‌به‌خشێت، تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسیی له‌سه‌ره و ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوێنێ كۆواره‌كانی "زه هۆڵیوود ریپۆرته‌ر" و "فارایتی" كه سه‌ر به هۆڵیوودن، بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ جۆن بایلی كه ئێسته سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای ئۆسكاره، ده‌ستی پێ كردووه به‌هۆی تۆمه‌تگه‌لێك كه پێوه‌ندییان به ده‌ستدرێژیی سیكسییه‌وه هه‌یه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و كه‌سانه نه‌داوه كه سكاڵایان له دژی بایلی به‌رز كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه چه‌ند سكاڵایه‌كن و پێوه‌ندییان به ده‌ستدرێژیی سیكسییه‌وه هه‌یه كه سه‌رۆكی ئه‌كادیمیاكه كردوونی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌كادیمیاكه به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌واڵه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێ، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه به نهێنی ده‌بێ و جارێ نایانه‌وێ پێش ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ون.
تا ئێسته له‌لایه‌ن جۆن بایلییه‌وه هیچ كۆمێنێتك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان هونه‌رمه‌ندانی هۆڵیوودی تووشی شۆك كردووه.
جۆن بایلی كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 75 ساڵ، ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گری سینه‌مایییه و له مانگی ئابی ساڵی 2017دا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌كادیمیاكه هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.
خه‌ڵاتی ئۆسكار گرنگترین خه‌ڵاتی سینه‌مایی هه‌موو دنیایه و ساڵانه له لۆس ئه‌نجیلۆسی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه ده‌چێت، فیلمی سینه‌مایی هه‌موو وڵاتانی دنیا له چه‌ندان به‌شی جیاوازی رێوڕه‌سمه‌كه پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ده‌كه‌ن. له 16/5/1929 له هۆتێلی هۆڵیوود رۆسێڤێڵت له لۆس ئه‌نجیلۆس-كالیفۆڕنیا، یه‌كه‌م خولی رێوڕه‌سمی ئۆسكار به‌ڕێوه چوو، رێوڕه‌سمه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی وێنه جووڵاوه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت. له 28ی شوباتی ئه‌مساڵ 2016، 88یه‌مین خولی رێورٍِه‌سمه‌كه به‌ڕێوه چوو.