گۆڵپارێزەكەی رۆما بۆچوونی خۆی لەبارەی چوونی بۆ ریال مەدرید ئاشكرا كرد

:: AM:10:28:17/03/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ماوەیەكە بەدوای گۆڵپارێزێكی نوێی باش و بە ئەزموون دەگەڕێ بەهۆی دابەزینی ئاستی كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكییەوە.

لە ماوەی رابردووشدا دەنگۆی ئەوە بڵاو كرابووەوە كە یانەی ریال مەدرید گرینگی بە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەلیسۆن پیكەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی رۆما دەدات دوای ئەوەی لەم وەرزەدا باشترین ئاستی پێشكەش كرد.

ئەلیسۆن لەبارەی گرینگییەكانی یانەی ریال مەدریدەوە بۆ رۆژنامەی (گلۆپۆ سپۆرت)ی بەڕازیلی رایگەیاند: هیچ كاتێك پێمخۆش نییە باسی داهاتوو بكەم، هەرچەندە شتێكی ئاساییە خەون و خولیام لە پیشەكەم و یاری تۆپی پێدا هەبێ.

زیاتر گوتی: لە راستیدا ئێستا تەنیا بیر لە سەركەوتن لەگەڵ یانەی رۆما دەكەمەوە و هیچی تر.

لە كۆتاییدا گۆڵپارێزەكەی هەڵبژاردەی بەڕازیل گوتی: ئیتاڵیا هەتا بڵێی وڵاتێكی خۆش و پڕ لە رۆشنبیرییە و دڵخۆشم ئێستا لە پایەتەختی ئەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبەم، دڵنیاشم لە داهاتوودا لەگەڵ یانەی رۆما و هەڵبژاردەی بەڕازیل دەسكەوتی گەورە دەبەمەوە و لە یاری تۆپی پێدا سەركەوتوو دەبم.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م