كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ساڵی 2018 چه‌ندان مۆبایل و ئایپادی ناوازه‌ی دروست كرد و خستیه بازاره‌كانی دنیاوه، هه‌روه‌ها له نوێترین به‌رهه‌میدا كه ئایپادێكی نوێیه له 27 مانگی ئاداردا ده‌یخاته بازاره‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
cnet" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ساڵی 2018 چه‌ندان ئامێری ئه‌لكترۆنی ناوازه‌ی دروست كردووه كه زۆربه‌یان دنیایان داگیر كردووه و پڕ فرۆشترین و باشترین ئامێرن له دنیادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ئه‌پڵ ده‌ستی كرد به نوێكردنه‌وه‌ی ئایپاده‌كه‌ی و كردنی به IPad Por كه چه‌ندان ته‌یبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ زیادكردووه و بووته جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م كۆمپانیایه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایپاده نوێیه چه‌ندان روون كردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت، ئه‌م ئایپاده نوێیه شاشه‌یه‌كی گه‌وره و به‌هێزی بۆ داناوه كه 9.7 ئینجه و روونیه‌كه‌ی 1440 به 2160 پیكسڵه كه ده‌كاته شاشه‌ی 4K، جگه له‌وه‌ش پێنووسی تایبه‌تی هه‌یه بۆ كاركردن و وێنه‌كێشان له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها هه‌مان سیسته‌می IOS11 یان بۆ داناوه كه رووكه‌شی ناوه‌وه‌ی وه‌ك IPhone X ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه.