تۆران بە ئامادەبوونی ئەردۆگان هاوسەرگیری كرد

:: PM:12:41:18/03/2018 ‌

ئەردا تۆرانی یاریزانی یانی باشاك شەهیر ئەستەمبۆڵ لەگەڵ ئەسڵەهانی خۆشەویستی چووە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە و لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەشدا رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆكی توركیا ئامادە بوو.

رۆژنامەی (حوڕییەت)ی توركی بڵاوی كردەوە: ئەردۆگان تەنیا ئامادەبووی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی تۆران نەبوو، بەڵكو بووە شاهێدی هاوسەرگیرییەكەش.

تۆران كە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە و ئەمساڵ بەشێوەی خواستن بۆ یانەی باشاك شەهیر لە خولی توركیا یاری دەكات، ماوەی 3 ساڵ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەسلەهان هەبوو.

ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكە سادە و بچووك بوو، تۆران رایگەیاندبوو بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر شاری عەفرین رەتی كردبووەوە ئاهەنگێكی گەورە لە شاری ئەستۆمبۆڵ ئەنجام بدات.

تۆران لە دایكبووی سالچی 1987ی شاری ئەستەمبۆڵە، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2006 لە ریزی هەڵبژاردەی توركیا یاری كرد، لە ساڵی 2011 بە گرێبەستێك كە بەهاكەی 13 ملیۆن یۆرۆ بوو لە یانەی گەلەتەسەڕای پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد، لە ساڵی 2015ش بە گرێبەستێكی 5 ساڵە و بەبەهای 34 ملیۆن یۆرۆ چووە ریزی یانەی بەرشەلۆنەوە.

تۆران بەهۆی دابەزینی ئاستی یاریكردنییەوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی رابردوو بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو پەیوەندی بە یانەی باشاك شەهیر و خولی توركیاوە كرد.










وشە - ئامانج ئه‌كره‌م