فیلاینی بەهۆی وێنەیەك دەبێتە گاڵتەجاڕی هاندەران

:: PM:01:08:18/03/2018 ‌

مەڕوان فیلاینی ئەستێرەی بەلجیكی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەیەك بووە جێگەی گاڵتەجاڕی هاندەران.

چەند رۆژێك پێش ئێستا فیلاینی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) وێنەیەكی خۆی بڵاو كردەوە، لە وێنەكەدا فیلاینی بە قژێكی جیاواز دەركەوتبوو و زۆرێك لە هاندەران بە هاوشێوەی میكی ماوسی ئەفلام كارتۆنی منداڵان ناساندبوویان.

فیلاینی وێنەكەی بۆ كۆواری (جی كیو)ی ئینگلیزی بوو، بەڵام لەلایەن هاندەرانییەوە گاڵتەی پێ كرا و شەرمەزار بوو.

فیلاینی /30 ساڵ/ لە هاوینی 2013 لە یانەی ئێڤەرتۆن پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە كرد و هاوینی داهاتووش گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە تەواو دەبێت.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م