فیلمه نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باكور كه هه‌فتانه بۆ پڕداهاتتترین فیلم ده‌كه‌ونه پێشبڕكێوه، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش فیلمی "بلاك پانزه‌ر" كه فیلمێكی خه‌یاڵی زانستییه، بۆ پێنجه‌مین جاره پله‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕداهاتترین فیلم به‌ده‌ست دێنێت.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، فیلمی "بلاك پانزه‌ر" به كۆكردنه‌وه‌ی 27 ملیۆن دۆلار، توانی له پله‌ی سه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م فیلمه‌كانی تر بمێنێته‌وه. ئه‌و فیلمه له پاڵه‌وانێتیی چادویك بۆزمان و مایكڵ بییه. له ده‌رهێنانی ریان كۆجله‌ره.
فیلمی "تۆم رایده‌ر"یش پله‌ی دووه‌ی به‌ده‌ست هێنا به كۆكردنه‌وه‌ی 23 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار كه فیلمێكی ئه‌كشنه. له پاڵه‌وانێتیی ئه‌لیسیا فیكنده‌ر دۆمینیك وسته و له ده‌رهێنانی راوۆر ئوتۆجه.
پله‌ی سێیه‌میش كه‌وته به‌ر فیلمی "ئای كان ئۆنلی ئێمجن" كه ئه‌ویش توانی بڕی 17 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار له یه‌ك هه‌فته‌دا كۆ بكاته‌وه. ئه‌و فیلمه له پاڵه‌وانێتیی دینیس كوید و كلۆریس لیچمان و له ده‌رهێنانی ئه‌ندرۆ ئاروین و جۆن ئاروینه.
فیلمی "رێنكڵ ئین تایم به كۆكردنه‌وه‌ی 16 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار هاته پله‌ی چواره‌م كه له ده‌رهێنانی ئیڤا دێفۆرنییه. پله‌ی پێنجه‌میش كه‌وته به‌ر فیلمی " لاڤ سیمۆن" كه 11 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری كۆ كردووه‌ته‌وه. ئه‌و فیلمه‌یش له ده‌رهێنانی گریگ بێرلانتییه.