گۆرانیبێژی ناوداری كورد "كۆمسای"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌رده‌وام به وێنه و هاشتاگی تایبه‌ت پشتیوانی خۆی له عه‌فرین و ڕووداوه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كات.
كۆمساى به‌هۆی كاره‌ساتی عه‌فرینه‌وه داوای لێبوردن له هه‌وادارانی ده‌كات و ده‌ڵێت " به چ دڵخۆشییه‌كه‌وه گۆرانی بڵاوبكه‌مه‌وه"، كه‌مێك پێش ئێسته‌یش نووسیوه‌تی : " هه‌موومان ئه‌م وێنه پۆست بكه‌ین و داوا بكه‌ین له هاوریان زیاترین كۆمێنت بكه‌ن به ھاشتاگی #breaksilenceonafrin با هه‌موو دنیا بێده‌نگی بشكێنێ".
دوێنێ یه‌كشه‌م 18ی ئادار، هونه‌رمه‌ند كۆمسای له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له پۆستێكدا نووسی: " بۆ نه‌وروزی ئه‌مساڵ داوای لێبوردن ده‌كه‌م له هه‌موو ئێوه خۆشه‌ویستان و ئازیزانم بڕیار وا بوو تراكێكی نوێ ئه‌مشه‌و بڵاو بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به چ دلخۆشییه‌ك گۆرانی بڵاو بكه‌مه‌وه؟ به كام دلخۆشی كۆنسێرت بكه‌مه‌وه؟ له كاتێكدا خوشك و براكانم خوێن له سه‌ر و ماڵ و حاڵیان ده‌چۆڕێ، له‌گه‌ڵ خه‌می گه‌له‌كه‌م خه‌مبارم له‌گه‌ڵ شادیتان شادم... ببورن ".
كۆمسای خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته و یه‌كێك بوو له به‌شدارانی به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگ"ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی دوو و یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی گرووپی دیاری قه‌ره‌داغی، ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش بووه‌ته خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم و دوایین كاریشی بڵاوكردنه‌وه ئه‌لبوومی "زرمه" بوو.
پێشتر كۆمسای به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بڵاو كرده‌وه كه ئه‌ویش گۆرانییه‌كه به ناوی "خڕه‌ی مێخه‌ك". ئه‌م گۆرانییه‌ی كۆمسای ئاواز و تێكسته‌كه‌ی فۆلكلۆره و ئاوازێكی شادی هه‌یه و كاری ئاماده‌كردنی له‌لایه‌ن "یوونس شوكریه"وه بۆ ئه‌نجام درا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان.