هونه‌رمه‌ندی ناوداری بواری دراما و نواندن "عومه‌ر دڵپاك" له په‌یامێكی كوورتی ڤیدیۆیدا، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ دراما توركییه‌كان ده‌كات و داوا له كه‌ناڵه كوردییه‌كان ده‌كات دراما توركییه‌كان ڕاگرن.
عومه‌ر دڵپاك وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك، قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی سیناریۆی دراما توركییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "سیناریۆی دراما توركییه‌كان پێمان ده‌ڵێن، پیاوی تورك زۆرینه‌یان مرۆڤ كوژ و مافیان، ئافره‌تی تورك گه‌رچی هاوسه‌رگیریشی كردبێت، سه‌ربه‌سته له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌س بیه‌وێت ڕابوێرێت دوای هاوسه‌رگیریش، منداڵی تورك تا ئه‌وكاته‌ی گه‌وره ده‌بێت نازانێت باوكی كێیه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "په‌خشكردنی دراما توركییه‌كان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه داده‌نێن، بۆیه داوا ده‌كه‌م كه‌ناڵه كوردییه‌كان په‌خشكردنی دراما توركییه‌كان ڕاگرن".
راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ساڵانه ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه توركیا به‌هۆی فرۆشتنی زنجیره دراماكان ٢٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ئه‌مساڵ ئه‌و وڵاته ٧٠ زنجیره درامای به ١٠٧ وڵاتی دنیا فرۆشتووه و له دوای ئه‌مه‌ریكا به دووه‌م وڵاتی دنیا دێت كه له فرۆشتنی زنجیره دراماكان زۆرترین داهاتی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
درامای KARA PARA ASHK به ١٠٧ وڵاتی دنیا فرۆشراوه و پڕفرۆش‌ترین ئه‌و درامایانه بووه له توركیا به‌رهه‌م هاتووه.
له هه‌رێمی كوردستانیش بازاڕی زنجیره دراماكانی توركیا گه‌رمه و فیلمه توركییه‌كان بینه‌رێكی زۆریان له ده‌وری خۆیان كۆ كردووه‌ته‌وه.
عومه‌ر تۆفیق عه‌بدوڵڵا ، ناسراو به "عومه‌ر دڵپاك" له ساڵی ١٩٤٥ له گه‌ڕه‌كی سابونكهرانی سلێمانی له‌دایكبووه، له ساڵی ١٩٧٠ بووه به ئه‌ندامی تیپی نواندنی سلێمانی، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كوردستان و به‌شداری چه‌ندان كاری شانۆیی و دراما و فیلمی كردووه.