هونه‌رمه‌ندانی ناوداری ده‌ڤه‌ری بادینان و خاوه‌نی سترانی "نه‌ورۆز هات ب گوڵ و ڕێحان" كه یه‌كێكه له سترانه باوه‌كان و خه‌ڵكی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان له كاتی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌یڵێنه‌وه، ته‌نیا به 30 خوله‌ك سترانه‌كه‌ی تۆمار كردووه و له دیرۆكی گه‌لی كورد و نه‌ورۆز جێگه‌ی خۆی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌یاز یوسف ناسراو به ئه‌یاز زاخۆیی سترانبێژی كۆچكردووی كورد، كه به سترانی "نه‌ورۆز هات ب گوڵ و ڕێحان" شوێنپێی خۆیی له ناو هونه‌ری كورد قایم كرد، چیرۆكی گۆرانییه‌كه و چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی تێكست و تۆماركردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڵبه‌ستڤانی ئه‌و سترانه بۆ "وشه" ده‌گێڕدرێته‌وه.
عه‌بدولعه‌زیز سلێمان هه‌ڵبه‌ستڤان و هونه‌رمه‌ند له شارۆكه‌ی زاخۆ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نزیكه‌ی 20 هۆزان و هۆنراوه له‌سه‌ر نه‌ورۆز به هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو "ئه‌یاز زاخۆیی" دران، به‌ڵام ئه‌و هه‌مووانی ڕه‌ت كرده‌وه و له‌گه‌ڵ خواردنی ژه‌می به‌یانی ڕۆژێكی تازه هه‌ندێك په‌یڤ و هۆزانم بۆ هات و نووسیمه‌وه و ئاراسته‌ی ئه‌یاز زاخۆییم كرد و ئه‌ویش قبووڵی كرد.
زیاتر گوتی، ئه‌یاز زاخۆیی ئامۆزامه و له نزیكه‌وه تێكه‌ڵی یه‌كتر بووین و له ڕووی هونه‌رییه‌وه كارمان به‌یه‌كه‌وه كردووه، ئه‌و سترانبێژێكی لێزان و به توانا بوو، به‌ر له‌وه‌ی سترانی نه‌ورۆز تۆمار بكه‌ین، پێی گوتم ده‌بێ هۆزانێكی زۆر خۆش بنووسم و بۆی ئاماده بكه‌م له‌سه‌ر نه‌ورۆز، چونكه ئه‌و به‌شداری فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی له شاری به‌غدا ده‌كرد و گوتی، ده‌مه‌وێ له‌و فێستیڤاڵه گۆرانییه‌كی زۆر تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌ورۆز بڵێم، ئه‌وكات سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا بوو و ته‌نیا هونه‌رمه‌ند ته‌حسین ته‌ها سترانێكی له‌سه‌ر نه‌ورۆز هه‌بوو.
عه‌بدولعه‌زیز سلێمان گوتی، دواتر هۆزانی نه‌ورۆز هات ب گوڵ و رێحانم پێشكه‌ش كرد و ئه‌ویش ته‌نیا له ماوه‌ی نیو سه‌عات تۆماری كرد و له فێستیڤاڵی به‌غدا تایبه‌ت به جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌و گۆرانییه‌ی پێشكه‌ش كرد و هه‌مووان پێی سه‌رسام بوون و زۆر سترانه‌كه‌یان لا خۆش بوو و به‌وهۆیه‌وه سترانه‌كه به‌ناو خه‌ڵكی كوردستان بڵاوبووه‌وه و ئێسته‌یش هه‌مووان ده‌یڵێنه‌وه.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری.