نۆڕی 5G نه‌وه‌ی پێنجی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و ئامرازه‌كانی به‌یه‌كه‌وه گه‌یاندنه، بڕیاره كه‌متر له ساڵێكی تر بخرێته خزمه‌ته‌وه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌میش زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رن و هه‌موو شاره‌زایانی دنیایان تووشی شۆك كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت و گه‌یاندن، خێراییه‌كه‌ی دابه‌زاندنی یه‌ك گێگابایت ده‌بێ له چركه‌یه‌كدا، ئه‌مه‌یش به شۆڕشێكی گه‌وره له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری داده‌نرێت، به به‌راورد به ئینته‌رنێت و تواناكانی گواستنه‌وه‌ی داتا كه له نه‌وه‌ی چواره‌م بوونیان هه‌یه، ته‌واو خێراتره و مرۆڤ تووشی سه‌رسڕمان ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرێ له سه‌ره‌تای 2019 ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئینته‌رنێت بخرێته ڕوو و له سه‌ره‌تای ساڵی 2020یش هه‌موو دنیا خزمه‌تگوزاری
5G بۆ دابین بكرێت، به هاتنی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئینته‌رنێت، خێرایی داونلۆد و ئه‌پلۆد ده‌گاته ئاستێكی خه‌یاڵی و له ڕووی ئه‌منییه‌وه زۆر پارێزراوتر ده‌بێ، پێوه‌ندی ده‌نگی و ڤیدیۆی كوالێتی خه‌یاڵی ده‌بێ، ته‌كنه‌لۆجیای خۆكار و زیره‌كی ده‌ستكرد ته‌واو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به هاتنی نه‌وه‌ی پێنجه‌می گه‌یاندن، خه‌ڵكی تووشی شۆك ده‌بن، كه چۆن توانیویانه مۆبایل و ئینته‌رنێتی نه‌وه‌ی چواره‌م به‌كاربهێنن، چونكه نه‌وه‌ی پێنج تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ 4G , 3G ته‌واو پێشكه‌وتووتره و له فیلمێكی ئه‌كشن و خه‌یاڵی ده‌چێت.