به كۆتایى هاتنى سه‌رما و سۆڵه‌ى زستان و هاتنه‌وه‌ى وه‌رزى به‌هار و شین بوونه‌وه‌ى كه‌ژ و كێ‌و و ده‌شت، گه‌لى كورد له‌هه‌ر شوێنێكى گۆى زه‌وى بێت ده‌ست ده‌كا به ئاهه‌نگ گێڕان و هه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئاگر، ئه‌م بۆنه‌یه بۆ كورد جه‌ژنى نه‌ورۆزه، ڕیشه‌ی نه‌ورۆز له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له كه‌یه‌وه ئه‌م جه‌ژنه هه‌یه و سه‌رچاوه‌كان و لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر نه‌ورۆز چی ده‌ڵێن؟
له سه‌ر چۆنیه‌تیى سه‌رهه‌ڵدان و مێژووى نه‌ورۆز، زانیارى و به‌ڵگه‌ى متمانه‌پێكراو زۆر كه‌من و به تایبه‌تى له سه‌ر مێژووى سه‌ره‌تاى ئه‌م جه‌ژنه، بیر و بۆچوونى جیاواز و دوور له یه‌ك هه‌یه، كۆمه‌لێك له مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا و گۆڕینى وه‌رز له ناو مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كانى چاخه سه‌ره‌تاییه‌كان یان به‌ر له مێژووى نه‌ته‌وه‌كان له كوردستان و ده‌وروبه‌رى كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌م جه‌ژنه هه‌بووه، زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی زنجیره چیای زاگرۆس یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگه بوون و نه‌ورۆزیان وه‌ك جه‌ژنێك ساز كردووه.
نه‌ورۆز بریتییه له كۆمه‌ڵێك داوونه‌ریتى كۆن و جیاواز كه له لایه‌ن گه‌لانى كۆنى ئاریایى له ناوچه‌ى فه‌لاتى ئێران و زه‌نجیره چیاكانى زاگرۆس به جیاواز یادی كراوه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، له شانامه‌ى فرده‌وسى، نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌ك، به سه‌ركه‌وتنى كاوه به سه‌ر زوحاك، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێ دوور له ڕاستى بێت، چونكه له‌م ئه‌فسانه‌یه دا زوحاك یان "ئاستیاگ" كه كۆتا پاشاى ماده‌كانه به پاشایه‌كى خوێنمژ ناوده‌برێ كه دوو مار له سه‌ر شانیه‌تى و هه‌موو رۆژێك ده‌بێ مێشكى دوو گه‌نجى ده‌رخواردى ماره‌كان بدابایه، بۆیه كاوه‌ى ئاسنگه‌ر لێی یاخى ده‌بیت و شۆڕشێك له دژى به‌رپا ده‌كات و ته‌ختى لێ وه‌رده‌گرێ، له‌لایه‌كی تره‌وه د.مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن گوتی، ئاستیاگ دوایین پاشاى ماده‌كان، نه‌ك زالم و خوێنمێژ بووه، به‌ڵكوو پیاوێكى تا بڵێى ڕووخۆش بووه، به‌ڵام مێژووى پێوه‌ندار به‌م پاشایه ته‌واو شێوێنراوه.
دكتور مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن پسپۆری زامنی كوردی و لێكۆڵه‌ر له ئه‌فسانه‌ی كوردی له به‌شی زمانی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین گوتی، جه‌ژنى نه‌ورۆز هه‌مان جه‌ژنى "ته‌مووز و عه‌شتار"ه كه سۆمه‌ریییه‌كان پێش ئه‌وه‌ى له ئه‌شكه‌وته‌كانى كوردستان بێنه خواره‌وه و به‌ره‌و خوارووى وڵاتى عێراقى ئێسته بڕۆن، ئه‌و جه‌ژنه‌یان ساز كردووه، هه‌ندێ كه‌سایه‌تى و سه‌رچاوه رایان وایه كه نه‌ورۆز زۆر له كاوه و زووحاك كۆنتره، ته‌نیا ئه‌وه‌نده كه شۆڕشى كاوه له نه‌ورۆز دا سازكراوه و هه‌ر دوو یاده‌كه‌یان پێكه‌وه گرێداوه.
كه‌سانێك هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز بۆ سه‌رده‌مى په‌یامبه‌ر ئیبراهیم ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له راستیدا نه‌ورۆز له سه‌رده‌مى ئیبراهیمیش كۆنتره، كاتێك كه ئیبراهیمى كوڕى ئازه‌ر له دێی "به‌رزه" نزیك كێوى "قاسیون" له هه‌رێمى شارى "حه‌ران" له ناوچه‌ى میتانى له وڵاتى كوردستان له دایك بووه و دواتر كۆچى كردووه بۆ فه‌ڵه‌ستین و له‌وێش بۆ دوورگه‌ى عه‌ره‌بى بۆ شكاندنى بته‌كان رۆێشتووه، نه‌ورۆز و سه‌ره‌تاى به‌هار بووه، سه‌رچاوه‌كان هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چونكه له‌و رۆژه‌دا شار به ته‌واوى چۆل ده‌بێت و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پێكه‌وه ده‌چنه‌وه ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ گه‌شت و سه‌یران، بۆیه له‌و ده‌رفه‌ته ئیبراهیم ده‌ست ده‌كا به شكاندنى بته‌كان.
هه‌ندێ كه‌س له‌و بڕوایه‌دان مێژووى نه‌ورۆز بۆ سه‌رده‌مى "نووح"ى په‌یامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه واتا دابه‌زینى نووح و كه‌شتییه‌كه‌ى بۆ سه‌ر چیاى گودى "جوودى" له چیاكانى ئارارات له ناوچه‌ى ئامه‌د، واتا به‌م نیشتنه‌وه‌یه ڕۆژێكى نوێ له شوێنێكى كه‌شوهه‌وا سازگار ده‌ست پێ ده‌كات كه ئه‌مه به نه‌ورۆز واتا ڕۆژێكى نوێ ناو ده‌برێ.
له ئا‌ڤێستا له فه‌رگه‌ردى دووه‌م "ویدیودات" باسى ژیانى "ییم"یان جه‌مشید ده‌كات و تێیدا هاتووه، جه‌مشید هه‌مووسالێك یادى جه‌ژنێكى كردووه به‌ناوى نه‌ورۆز، كه ئه‌م بۆچوونه‌یش له شانامه‌ى فرده‌وسى باس كراوه، به‌ڵام "ویدیودات" له به‌شه‌كانى كۆتایى ئاڤێستایه كه به پێ به‌ڵگه‌نامه میژوویییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه مێژوویییه‌كان ئه‌م به‌شه له سه‌رده‌مى ساسانییه‌كان نووسراوه و بۆ ئا‌ڤێستا زیادكراوه.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌لانه‌ى كه پێش هه‌زاران ساڵ له قه‌وقازه‌وه سه‌راوژێربوون، هه‌ریه‌كه و بۆ لایه‌كدا ڕۆیشتوون،خه‌ریكى ئاژه‌ڵدارى بوون و به پێست و گۆشتى مه‌ڕ ده‌ژیان، بۆیه هه‌میشه به دواى له‌وه‌ڕگاى باش گه‌ڕاون، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ڕى باش به‌خێو كه‌ن، پێشینیان ده‌ڵێن به‌رخ پاش سه‌د رۆژ ڕووحى دێته به‌ر و مه‌ترسى به‌رخستنى كه‌م ده‌بیت، جه‌ژنى سه‌ده كه ئیستا له زۆر شوێنى كوردستان ده‌یكه‌ن پێوه‌ندى له‌گه‌ل ئه‌م باسه هه‌یه، له شه‌وى یه‌كه‌مى به‌هاردا زه‌نگى مه‌ڕ دێت و جه‌ژنى هه‌ره گه‌وره‌ى مه‌ڕداره، هه‌روه‌ها به‌رخ تێر شیر ده‌بێت و پاش سیانزه رۆژ ده‌بێ له كۆز ده‌ر بكرێ و به زاوه‌ماك بۆ له‌وه‌ڕ ببرێت، ئه‌ویش سێزده‌به‌ده‌ره‌كه‌یه.
به شێوه‌یه‌كى گشتى خه‌ڵكى نه‌ته‌وه‌كانى هیند و ئێرانى له رێگه‌ى ئاژه‌ڵدارى و په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌سپ ده‌ژیان، ژیانى ئه‌وان له‌سه‌ر پایه و بنه‌ماى كۆچه‌رى بووه، واتا له شوێنێكى تایبه‌ت دا جێگیر نه‌بوون، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكى ناو پێده‌شته‌كانی زه‌نجیره چیاى زاگرۆس وه‌ك ئیلامییه‌كان، كاسییه‌كان، گوتییه‌كان، ئورارتییه‌كان و میتانییه‌كان، پاشان به‌ستراون به كشتوكاڵ و كۆچڕه‌ویان نه‌كردووه ونیشته‌جێبوون، كاتى ئه‌نجام دانى كارى كشتوكاڵیش پێویستى به كه‌شوهه‌واى تایبه‌ت و گونجاوه هه‌ر وه‌ك ده‌بینن ساڵنامه‌كانى ئه‌ستێره‌ناسى له سه‌ر بنه‌ماى به‌رهه‌مى وه‌رزه‌كان داڕێژراوه.
كه‌وناراییه‌كان پێیان وا بوو كه له مانگى نه‌ورۆز دا گیانه پاكه‌كان سه‌ردانى كه‌س و كاره‌كانیان له سه‌ر زه‌وى ده‌كه‌نه‌وه و ئاگر هه‌ڵده‌كه‌ن و خوانى حه‌وت سێنی داده‌نێن و به ده‌وریدا داده‌نیشن، بۆیه چه‌ند رۆژێك پێش هاتنى نه‌ورۆز، خه‌ڵك ده‌ست ده‌كه‌ن به خاوێن كردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانیان و به جلى نوێ و ئاگر هه‌ڵكردنه‌وه ده‌چنه پێشوازى نه‌ورۆز، له ناوچه‌ى هه‌ورامان دا كه‌سێك به‌ناوى "بابانه‌ورۆز" یان "میر نه‌ورۆز" بوونى هه‌بووه و قه‌یسى و گوێز و مێوژى دابه‌ش كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك كه ئه‌م كاره نه‌ورۆزانه‌ى پێ ده‌ڵێن، به گشتى ناتوانین مێژوویه‌كى راسته‌قینه و گه‌لێكى تایبه‌ت كه خاوه‌نداریه‌تى نه‌ورۆز بكات دیارى بكه‌ین، به‌ڵام زێده‌تر له هه‌زاران ساڵه كورد هه‌موو سالێك به هاتنى وه‌رزى به‌هار و كردنه‌وه‌ى ئاگر ئاهه‌نگ ده‌گێرن و سال نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نه‌ورۆز و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به ته‌واوی ڕوون نییه، ئه‌م بۆچوونانه مشتێكن له خه‌روارێك، بۆیه مه‌رج نییه 100% ڕاست بن، چونكه ئه‌و بابه‌تانه‌ی تا ئێسته یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌رده‌وام جێگه‌ی گفتوگۆن و بۆچوونی جیا جیایان له‌سه‌ره.
هه‌ولێر/سارا سه‌ردار.