كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان له دیدارێك له‌گه‌ڵ "وشه" باس له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تۆكیۆ ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه خاڵی هاوبه‌ش و نزیكایه‌تی زۆر له نێوان گه‌لی ژاپۆن و كوردستان هه‌یه و باس له‌وه‌یش ده‌كات كه به‌رده‌وام ساڵانه 80 كه‌س له كوردستانه‌وه ده‌به‌نه ژاپۆن تا تواناكانیان به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێ و ڕاهێنانیان پێ بكرێت، له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی كوردستانیش ده‌ڵێ، فێربوون و ده‌ستگرتن به تواناكانی گه‌ل بنه‌مای زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌ك و پێشكه‌وتنێكه.
پێوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان كوردستان و ژاپۆن له چ ئاستێكدایه؟
پێوه‌ندی دووقۆڵی نێوان ژاپۆن و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌وپه‌ڕی باشیدایه، به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌مه ڕاوێژ و گفتوگۆی به‌رده‌وامه له نێوان حكوومه‌تی هه‌ردوولا، جیا له‌وه‌یش سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، له په‌راوێزی كۆربه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس له 26 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومه‌تی ژاپۆن به سه‌رۆكایه‌تی كینتارۆ سونۆرا كۆبووه‌وه.
چالاكی و پرۆژه جیا جیاكانی كونسوڵخانه‌ی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان چییه؟
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، ده‌مه‌وێ لێره‌وه سوپاسی زۆر و ستایشی قوڵی خۆم بۆ هاوكاری و پێشوازی و ئاسانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان ده‌رببڕم، بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی ئه‌م نووسینگه‌یه‌ی وڵاتی ژاپۆن بۆ ئێمه‌یان كردووه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئێمه لێره خزمه‌تگوزاری كونسوڵگه‌ری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، بۆ هاووڵاتییانی ژاپۆن كه نیشته‌جێی كوردستانن، جیا له‌وه‌یش ڤیزا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، جیا له‌وه‌یش شانازی به‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و نووسینگه‌یه ڕۆڵی گرنگی گێڕاوه له چالاكی ئاڵوگۆڕی مرۆیی و په‌ره‌پێدانی تواناكان له نێوان هه‌ردوولا، ئومێد ده‌خوازین كاره‌كانیشمان فره‌وانتر بێ و له سه‌رجه‌م بواره‌كانی كولتووری و فێركردن و خوێندن له داهاتوویه‌كی نزیك چالاكی زیاترمان هه‌بێ.
ده‌وڵه‌تی ژاپۆن له ڕوویی مرۆییه‌وه چی پێشكه‌شی ئاواره‌كان كردووه؟ كه به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه ئاواره‌ی كوردستان بوون؟
حكوومه‌تی ژاپۆن چالاكانه هاته سه‌ر خه‌ت و هاوكاری مرۆیی پێشكه‌شی ئاواره‌كان كرد، كۆی گشتی هاوكاریییهكانی ژاپۆن بۆ هاوكاری ئاواره‌كان 460 ملیۆن دۆلار بووه، له 2018یش 100 ملیۆن دۆلاری تر پێشكه‌شی ئاواره‌كان ده‌كات، ئه‌و هاوكاریییانه له پرۆژه‌ی جۆراوجۆر خه‌رج كراون و له ڕێی ئاژانسه‌كانی به‌هاناوه‌چوون و پرۆگرامه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانی ژاپۆن له بواری جیا جیاكان گه‌یه‌نراونه‌ته ئاواره‌كان، ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی ئێمه‌یش چاودێری پرۆژه‌كان ده‌كات و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێت.
ئاست و بڕی پێوه‌ندی ئابووری و بازرگانی نێوان كوردستان و وڵاتی ژاپۆن چه‌نده؟
به‌داخه‌وه هیچ ئامارێكی وردمان له‌به‌ر ده‌ست نییه له‌باره‌ی بڕی بازرگانی نێوان ژاپۆن و هه‌رێم، به‌ڵام به پشت به‌ستن به ڕاپۆرته‌كان و به‌گوێره‌ی ئاماری گومرگی وڵاتی ژاپۆن، له 2016 ژاپۆن به بڕی نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار نه‌وتی له عێراق كڕیوه، هاوكات به بڕی 300 ملیۆن دۆلاریش كه‌لوپه‌لی هاورده‌ی عێراق كردووه، وه‌كو ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له‌كانی.
ژماره‌ی كۆمپانیاكانی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندن؟
زۆرێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ژاپۆن به بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی لقیان له كوردستان هه‌یه یان نا، هه‌رێمی كوردستان به بازاڕێكی گرنگ و سه‌رنجڕاكێش ده‌زانن و به‌رده‌وام گرنگی پێ ده‌ده‌ن، ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌یش كه خودی ژاپۆنییه‌كان لێره به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، كه‌م و سنوورداره، ئه‌مه‌یش بۆ به‌رزی تێچوون ده‌گه‌ڕێته‌وه، كردنه‌وه‌ی لق له كوردستان و ناردنی كارمه‌ند بۆ ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌ركه‌وتنی داعش و تاوانه‌كانی، سه‌رمایه‌دار و بازرگانانی ژاپۆن هه‌ر له كوردستانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یان سنوورداره، به‌ڵام ئه‌ركی خۆیان به ڕژدی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به‌شدارن له قووڵكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌ل، له ڕۆژانی شه‌ڕ و ڕۆژانی تریش.
پێوه‌ندییه‌كانی ژاپۆن و هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابوری، فه‌رهه‌نگی و پێوه‌ندی خوێندنی باڵا‌و فێركاری گو گه‌شتیاری چۆنه؟
ده‌رفه‌تی زۆرباش هه‌یه بۆ فره‌وانكردنی پێوه‌ندی دووقۆڵی له بواری فه‌رهه‌نگی و فێركاری و ئه‌كادیمی و بواره‌كانی تریش، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م، كه نزیكه‌ی هه‌زار و 167 كه‌س له كوردستانه‌وه له دوای 2003 تا ئێسته بردراونه‌ته ژاپۆن و مه‌شقیان له بواری فێركاری و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو له وڵاتی ئێمه بینیووه، به‌گشتی ساڵانه 80 كه‌سی ڕاده‌هێنرێن، جیا له‌وه‌یش ئێسته گه‌نجێكی كورد له زانكۆی هیرۆشیما بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆرا ده‌خوێنێت، كه له ڕێی ده‌رفه‌تی خوێندن له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی ژاپۆن ئه‌و ده‌رفه‌تی بۆ دراوه، منیش هه‌موو هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌ن كه ئاڵوگۆڕی زانستی و ته‌كنیكی له نێوان هه‌ردوو گه‌ل زۆر زیاتر بێ.
پێدانی ڤیزا و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه لای ئێوه چۆنه؟
ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی ئێمه ده‌توانی ڤیزا به كه‌سانی ئاره‌زوومه‌ند بۆ گه‌شت كردن بۆ ژاپۆن بدات، به مه‌رجێك پێویسته بانگێشتنامه و بریكاریان هه‌بێ، له‌لایه‌ن لایه‌نێكی ژاپۆنیی دیاریكراوه‌وه، جا ئه‌و لایه‌نه له كه‌رتی گشتی بێ یان تایبه‌ت، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوویش 70 ڤیزامان داوه، ئه‌م ژماره‌یه تا ئێسته‌یش كه‌مه، به‌ڵام ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئاسنكاری له پێدانی ڤیزا و چوونی زیاتری خه‌ڵكی بۆ ژاپۆن.
پێوه‌ندی عێراق و ژاپۆن چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
حكوومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن ده‌یانه‌وێ ڕۆڵێكی ئه‌رێنی ببینن له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له پاش داعش، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێوه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵات زیاتر بێ، دڵنیام له‌وه‌یش كه ده‌رگای نوێ له ڕووی هاریكاری و دۆستایه‌تی له نێوان هه‌ردوو گه‌ل ده‌كرێته‌وه و پێوه‌ندییه‌كان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌برێن.
به‌شداری ژاپۆن له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چۆنه، ئایا به‌شدارییه‌كه هه‌ر له ڕووی هاوكاری مرۆیی بووه، یان لایه‌نی تریشی گرتووه‌ته‌وه؟
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ده‌ستووری ژاپۆن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چوونی سه‌ربازانی ژاپۆنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه قه‌ده‌غه كردووه، بۆ ئه‌ركی سه‌ربازی، بۆیه حكوومه‌تی ژاپۆن ئه‌و بنه‌مایه‌ی ده‌ستووره‌كه‌ی نه‌شكاندووه و به سه‌رباز و لایه‌نی سه‌ربازی به‌شداری له هاوپه‌یمانی دژ به داعش نه‌كردووه، به‌ڵكوو له ڕێی هاریكاری مرۆیی بۆ ئاواره‌كان و یارمه‌تیدانی قوربانیانی جه‌نگی دژ به تیرۆر پشكداره.
ژاپۆن ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتووه و به قۆناغی جیا جیا ڕۆیشتووه، زۆر ته‌نگژه‌ی جۆراوجۆری دیوه، له سه‌رده‌می ئیمپراتۆر میجی و جه‌نگی دووه‌می جیهان و ته‌نگژه‌ی 1974 و 1990، چۆن ده‌ڕواننه ته‌نگژه‌ی كوردستان و چ ئامۆژگارییهكتان هه‌یه، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌نگژه له كوردستان؟
به‌ڵێ به زۆر ته‌نگژه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری تێپه‌ڕیوین له دوای شۆڕشی میجی له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه، توانیمان سه‌ر بكه‌وین به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ته‌نگژانه له ڕێی كاری به كۆمه‌ڵ و تیم له نێوان ته‌واوی تاكه‌كان و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، من خۆم له‌و بڕوایه‌دام، كه فێركردن و خوێندن بنه‌مای هه‌ر پێشكه‌وتنێكه، له‌گه‌ڵ یه‌كده‌نگی نیشتمانی و ڕێزگرتن له بنه‌ماكانی دیموكراتی، كلیلی كاری به كۆمه‌ڵ تهنگژهكانمان تێپه‌ڕاند، ده‌ستپێوه‌گرتنی هه‌ر گه‌لێك جا ئه‌و گه‌له هی ژاپۆن بێ یان عێراق یان هه‌ر شوێنێكی تر ده‌توانن به سوود وه‌رگرتن له توانای تاكه‌كانی گه‌ل و به حیكمه‌تی خۆیان به‌ره‌و داهاتوو و پێشكه‌وتن هه‌نگاو بنێن.
كاتێك یه‌كه‌مجار هاتنه كوردستان چی سه‌رنجی ڕاكێشان و چۆن ده‌ڕواننه هه‌رێمی كوردستان؟
له كۆتایی ساڵی 2016 گه‌یشتمه كوردستان، زۆر دڵشادبووم كه به‌شداریم له چه‌ند بۆنه‌یه‌كی گرنگ كرد، وه‌كو جه‌ژنی نه‌ورۆز كه زۆر جێی بایه‌خی منه، جیا له‌وه‌یش زۆر گرنگی به كولتوور و نه‌ریتی كوردی ده‌ده‌م، سه‌رچاوه‌ی یادگاری خۆشن بۆ من، به هیوام ئه‌مساڵیش به جلی كوردییه‌وه به‌شداری له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز بكه‌م، له نێوان گه‌لی ژاپۆن و كوردستان تێبینی زۆر لایه‌نی هاوبه‌شم كردووه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ڕێزگرتن له به‌رانبه‌ر و ڕاشكاوی و سووربوون له‌سه‌ر واده و مه‌وعید و زۆر به‌های هاوبه‌شی تر و بۆردمانكردنی هه‌ردوو گه‌ل به چه‌كی ئه‌تۆم، ئه‌مانه وایان كردووه نزیكی زیاتر له نێوان هه‌ردوو گه‌ل دروست ببێ، هه‌روه‌ها من حه‌زیشم له خواردنی كوردییه، له هه‌مووشیان خۆشتر حه‌زم له كه‌بابی كوردییه و زۆر به چێژه.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د میران - باز ئه‌حمه‌د