ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ڕووداوى له‌م چه‌شنه ڕووبدات، و توندوتیژى به‌رانبه‌ر ئاژه‌ڵ له به‌سره ئه‌نجام بدرێ، به‌هۆی زۆری ئه‌و حاڵه‌تانه، چالاكوانانى مه‌ده‌نى داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن به زووترین كات چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م حاڵه‌ته له پارێزگاى به‌سره بدۆزرێته‌وه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڤیدیۆیی ساتی گرتنه‌وه‌ی ورچێكی به‌ره‌ڵا بوو له شاری به‌سره به چڕی بڵاوبوویه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌ر‌كه‌وت به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و به برینداركردن و ته‌قه لێ كردنی، ورچه‌كه ده‌گیرێته‌وه و ده‌خرێته ناو قه‌فه‌سێك.
خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و هات و هاوار ده‌كه‌ن، گرتن و ئازاردانی ئه‌م ورچه به سه‌ركه‌وتنێك هه‌ژمار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێدان له گیانه‌وه‌ره‌كان و ته‌قه لێ كردنیان كارێكی قه‌ده‌غه‌كراوه.
چه‌ند شه‌وێكیشه له ڕووداوێكى ده‌گمه‌ن دا چه‌ند گه‌نجێكى شارى به‌سره هه‌ڵساون به كوشتنى دۆلفینێك و وێنه‌گرتن له ته‌نیشتى و وه‌ك ئازایه‌تییه‌ك ئه‌م كاره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
كاردانه‌وه‌كان دژی ئه‌و دیارده‌یه له‌و شاره تا دێت زیاتر ده‌بێت، به‌وه‌ى زۆرترین ئاژه‌ڵ له‌و شاره ئازار دراوه، یه‌كێك له چالاكان له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه نووسیوویه‌تى: "له هه‌موو وڵاتان ده‌ست لێدان له دۆلفین نه‌ك هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه بگره سزاشى له‌سه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆریان نه‌ماوه و به‌ره‌و له ناو چوون ده‌چن، به‌ڵام له عێراق به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌گمه‌ن بێت یان له‌ناو ده‌چێت یان له‌ناوى ده‌به‌ن".