زانایان كۆمپیوته‌رێك دروست ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر نینۆكی په‌نجه جێگه‌ی بێته‌وه و بڕیاره له نمایشێكی جیهانیدا بۆ یه‌كه‌م جار تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بڵاو بكه‌نه‌وه.
بڕیاره له كۆنگره‌یه‌كی نمایشكردنی ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كاندا كه به IMB thing 2018 ناسراوه، كۆمپانیای ئه‌ی ئێم بی كۆمپیوته‌رێكی بچوك نمایش بكات، كه به بچوكترین كۆمپیوته‌ری دنیا له‌ناو خه‌ڵكدا بناسرێت.
هه‌رچه‌نده ساڵی 1990 كۆمپیوته‌رێك به ناوی x86 دروستكرا، كه ته‌نیا له ڕێگه‌ی مایكرۆسكۆپه‌وه ده‌توانرا ورده‌كارییه‌كانی ببینرێت، به‌ڵام ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ی ئه‌مساڵ دروست ده‌كرێت له‌وه‌ش بچوك تره.
تێچووی ئه‌م كۆمپیوته‌ره ته‌نیا 10 سه‌نت ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌ژه‌یه‌كی زۆر له ترانزستۆری لێ پێك دێت، كه یارمه‌تی ده‌دات ئیشه سه‌ره‌كییه‌كانی بكات و به‌كارهێنه‌ر بگات به زانیارییه‌كانی ناوی.
كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند كه ئه‌م كۆمپیوته‌ره به پێشكه‌وتنی بلۆك چین كارده‌كات، كه یارمه‌تی ده‌دات شه‌حن بێیته‌وه و چاودێری ته‌واوی زانیارییه‌كانی بكات و له دزینی زانیاری بیپارێزێت.
سه‌رۆكی به‌شی گه‌ڕانی ئه‌و كۆمپانیایه ئاشكرای كرد، له پێنج ساڵی داهاتوودا كۆمپیوته‌ره بچووكه‌كان ناوبانگێكی زۆریان له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌بێت، ڕێشی تێده‌چێت دروستكردنی ئامێره‌كانی تریش به‌ره‌و بچووكی بڕۆنه‌وه.