وه‌ك هه‌ر جارێكی تر، ئه‌حلام به جلێكی ته‌واو جیاواز له ده‌ركه‌وتنه‌كانی پێشووی، نوێترین وێنه‌كانی بۆ هه‌وادارانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌حلام گۆرانیبێژی ناسراوی ئیماراتی، ئێسته له به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی عه‌ره‌بیدا وه‌ك دادوه‌ر به‌شداری كردووه، به‌رنامه‌كه گه‌یشتووه‌ته قۆنای دوای ده‌نگ و به‌س، واته هه‌ر یه‌كێك له دادوه‌ره‌كان له‌و قۆناغه‌دان كه ده‌بێت قوتابییه‌كانی لایانه فێری هونه‌ری گۆرانیگوتن بكه‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌حلام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی به‌ته‌نیا و له‌گه‌ڵ ناسر ساڵحی ئاوازدانه‌ر له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، كه له وێنه‌كاندا به جلێكی وه‌رزشییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، وه‌ك هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكی تری جیاواز هاته ناو هه‌وادارانی.
له زۆربه‌ی كۆمێنتهكانیشدا هه‌وادارانی هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ خواستووه، به‌ڵێنیان پێی داوه ده‌نگ به قوتابییه‌كانی ئه‌و له به‌رنامه‌كه‌دا بده‌ن.
ئه‌حلام گۆرانیبێژێكی ئیماراتییه، له ساڵی 1969 له دایك بووه، به ده‌وڵه‌مه‌نترین هونه‌رمه‌ند ئه‌ژمار ده‌كرێت، زۆرترین دوژمنی له ناو هونه‌رمه‌ند و هه‌وادارانیاندا هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی قسه‌كانی ڕه‌قن و دژایه‌تی لبنانی و عێراقییه‌كان ده‌كات، هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی سێ منداڵه.