له 25ی ئاداری هه‌موو ساڵێك ساڵیادی جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی یۆنان ده‌كرێته‌وه، لاسكارینا بوبولینا یه‌كێك بووه له ژنه شۆڕشگێره‌كان و ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ساڵانی 1771 تا 1825 كه ده‌ستێكی باڵای له شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی یۆنان‌دا هه‌بووه و هه‌موو پاره و سه‌رمایه‌كه‌ی له پێناو سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی خه‌رج كردووه.
بوبولینا توانی دوورگه‌یه‌كی یۆنان به‌ناوی سپێتسس كه له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه داگیر كرابوو، بیهێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵات و یه‌كه‌م ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی یۆنان هه‌ڵبكات كه جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی یۆنان هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جه‌نگی نه‌خشه‌دانانی ئه‌وروپا.
په‌یكه‌ری بوبولینا، سه‌رنجی هه‌موو كه‌سێكی له دوورگه‌ی سپێتسس بۆ خۆی ڕاده‌كێشا، به‌تایبه‌ت چه‌كه‌كه‌ی كه له ناوقه‌دیه‌وه بۆ دانرابوو.
بوبولینا له گرتووخانه‌ی قوسته‌نتینییه‌ی توركیا له مانگی ئایاری ساڵی 1771 له دایك بووه، یه‌كێك بووه له خێزانی شۆڕشگێری وڵاته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی باوكی مردووه له‌گه‌ڵ دایكی چوونه‌ته دوورگه‌ی هایدرای یۆنان له دوایدا بۆ سپێتسس، دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره ده‌بێت دوو جار هاوسه‌رگیری ده‌كات و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م مێرده‌كانی ده‌مرن، به‌م شێوه‌یش سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆری بۆ ده‌مێنێته‌وه له‌لایه‌ن مێرده‌كانییه‌وه و بووه‌ته خاوه‌نی كه‌شتیگه‌لی تایبه‌ت به‌خۆی و چوار كه‌شتی دروست كردووه، بوبولینا یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تییه به‌هێزانه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی یۆنان و توركیا ڕێزێكی زۆری لێ ده‌نرا، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا لێی ده‌ترسان.
بوبولینا وه‌ك تاكه ژن به‌شداری له بزووتنه‌وه‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ شۆڕش دژی عوسمانییه‌كان كردووه، له 13ی ئاداری ساڵی 1821 به‌ر له 12 ڕۆژ بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كه‌م كه‌س بووه ئاڵای شۆڕش بۆ وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی یۆنان هه‌ڵگرتووه، له‌گه‌ڵ شۆڕشگێران له جه‌نگدا بووه و سوپای سه‌ربازی خۆی دروست كردووه و كه‌شتییه‌كانی له خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌كار هێناوه و پاره‌كانی بۆ كڕینی خواردن و شتومه‌ك بۆ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی خه‌رج كردووه.
له ماوه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی له ساڵی 1824، دوو جار گیراوه و تا له دواییدا ڕه‌وانه‌ی دوورگه‌ی سپێتسس كراوه و ژیانی له‌وێ به‌سه‌ر بردووه، له مانگی ئایاری ساڵی 1825 له شه‌ڕێكی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ خێزانێكدا فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و مردووه، به یه‌كێك له ژنه شۆڕشگێڕه‌كانی یۆنان هه‌ژمار ده‌كرێت و ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته مۆزه‌خانه.
بوبولینا به‌رگری به‌رانبه‌ر گه‌وره‌ترین سوپای داگیركاری ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد كه عوسمانییه‌كان بوون و كه ڕووبه‌ری ئیسته‌نبوڵ پێنچ ئه‌وه‌نده‌ی پاریس ده‌بوو، له نێوان ساڵانی 1520 تا 1565 عوسمانییه‌كان به زه‌به‌لاحترین ئیمپراتۆریه‌ت هه‌ژمار ده‌كران.
یه‌كێك بووه له ژنه شه‌ڕكه‌ره‌كانی یۆنان به‌رانبه‌ر جه‌نگی عوسمانییه‌كان كه ته‌واوی پێداویستییه‌كانی جه‌نگی به پاره‌ی خۆیی كڕیوه و به شێوه‌یه‌كی نهێنی به كه‌شتییه‌كانی هێناویه‌ته دوورگه‌ی سپێتسس.
شاری بێزه‌نتین كه له یۆنان بوو له ساڵی 323ی پێش زاین له‌لایه‌ن قوسته‌نتینییه كه شارێكی چاوله‌سه‌ر بوو له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیا، وه‌ك پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی كاسۆلیكی ڕۆمانیا دیاری كرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه له 29ی ئایاری 1453، به‌سه‌ركردایه‌تیی محه‌مه‌دی دووه‌م هێرشیان كرده سه‌ر شاری قوسته‌نتینییه و داگیریان كرد و كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورك.
دوای ماوه‌یه‌ك عوسمانییه‌كان كۆتایان به ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی هێنا و ئیمپراتۆریه‌تی یۆنانیان به‌رده‌وام كرد.
ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی وه‌ك ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی تر، خاوه‌ن كولتوور و دادپه‌روه‌ری ئاشتی بوو له وڵاته‌كه‌ی و ماوه‌ی چوار سه‌ده به‌رده‌وام بوون له ده‌سه‌ڵات، ته‌نانه‌ت ئۆرسۆدۆكسه‌كانی یۆنان زیاتر حه‌زیان ده‌كرد له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان بمێننه‌وه زیاتر له‌وان.
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قوسته‌نتینییه جه‌نگێكی 100 ساڵه‌ی پێویست بوو له نێوان یۆنان و عوسمانییه‌كان، كه بووه هۆی كوشتنی 25 هه‌زار توركی عوسمانی به ژن و منداڵه‌وه له ساڵی 1821.