ئه‌حمه‌د خه‌میس كه ئه‌كته‌رێكی گه‌نجی ئیماراتییه و هاوكات بێژه‌ریشه، به‌بێ ئاگاداریی دڵبه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌ویش بێژه‌ره، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو، داوای هاوسه‌ریی لێ ده‌كات.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" رووداوه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كاتێ "مه‌شاعل" كه كچه بێژه‌رێكی دیاری ئیماراتییه و خه‌ریكی تۆماركردنی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌خۆ ده‌بێ به‌ناوی "عه‌ره‌ب كاستینج"، هاوكات له‌و به‌رنامه‌یه جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده ده‌بن، ئه‌حمه‌د خه‌میسی ئه‌كته‌ر ده‌چێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و راسته‌خۆ داوای هاوسه‌رێتیی لێ ده‌كات.
ئه‌و ئه‌كته‌ره روو له جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو ده‌كات و پێیان دڵێ، له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ناكرێ به‌بێ رازیبوونی هه‌ردوو خێزان، هاوسه‌رێتی بكرێت، به‌ڵام من بێ ئه‌وه‌ی مه‌شاعل ئاگای لێ بێت، ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوو خێزانم وه‌رگرتووه و ئه‌م هاوسه‌رییه ده‌كه‌مه سوپرایز بۆ مه‌شاعل، ئه‌گه‌ر ئه‌و به من رازی بێت، حه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانداریی پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
مه‌شاعل كه سوپرایزه‌كه‌ی به‌لاوه زۆر جوان بوو، به شه‌رمه‌وه رای گه‌یاند كه به‌و هاوسه‌رییه رازییه و شانازیی پێوه ده‌كات. گوتی "به‌ڵێن ده‌ده‌م بۆ تۆ ببمه دایك و خوشك و هاوسه‌ر".
دواتر كه ئه‌حمه‌د خه‌میس پێشتر حه‌ڵقه‌كانی ئاماده كردبوو، له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر حه‌ڵقه‌كانیان گۆڕییه‌وه و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره به جوانترین هاوسه‌رێتی درایه قه‌ڵه‌م.