له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی دنیای ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێره‌كانی وه‌ك كۆمپیوته‌ر، مۆبایل و ئایپاددا، گرنگییه‌كی زۆر به كامێرا‌كان دراوه و به یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین پێداویستییه‌كانی داده‌نرێت، كه‌چی هه‌ر ئه‌و كامێرایه سیخوڕیت له‌سه‌ر ده‌كات و لێی بێ ئاگایت.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له كامێرای مۆبایله‌كه‌ت بگریت و چیتر نه‌هێڵی سیخوڕی به‌سه‌ر ژیانته‌وه بكات، پێویسته ئه‌م هه‌وڵانه تاقی بكه‌یته‌وه:
_ به پارچه له‌زگه، یان موگناتیسێك كامێرای لاپتۆپه‌كه‌ت بشاره‌وه، چونكه له‌و رێیه‌وه زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت وێنه‌ت بڵاو بێته‌وه و به‌رده‌وام چاودێریت له‌سه‌ر بێت.
_ ئه‌و كاتانه‌ی ئیشت پێی نییه، هه‌میشه لاپتۆپه‌كه‌ت داخه، یان بیكوژێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له بێ ئاگایی تۆدا هیچ رێكه‌وتێكی وا نه‌كات كامێراكه‌ت بكرێته‌وه و زانیاریت بگوازرێته‌وه بۆ لایه‌كی تر.
_ هه‌رگیز كلیك له‌و لینكانه مه‌كه كه نازانی هی چ سه‌رچاوه‌یه‌كن، هه‌روه‌ها نامه‌ی كه‌سی نه‌ناسراو نه‌كه‌یته‌وه، چونكه هه‌ندێك كات ئه‌و حاڵه‌تانه ئیشی هاككه‌ره‌كانه و به‌ده‌ست خۆت نییه دێنه ناو كامێرای ئامێره‌كه‌ته‌وه و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیت بۆ دروست ده‌كه‌ن.
_ به‌رنامه‌ی هاك و بێ ئاست مه‌خه ئامێره‌كه‌ته‌وه، هه‌میشه ئه‌و به‌رنامانه داونڵۆد بكه كه ڕه‌یتینگیان له لایه‌ن بازاڕی مۆبایله‌كه‌ته‌وه زۆر به‌رزه و به ئاسانی له‌وێوه ده‌ست ده‌كه‌ون نه‌ك به هاك، چونكه ڤایرۆساوین و تووشی كێشه‌ت ده‌كه‌ن.
_ ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كانی ماك، ده‌توانی به‌رنامه‌ی overlight دابه‌زێنی، ئه‌وا زۆر به ئاسانی پێت ده‌ڵێت كه هه‌ر كاتێك كامێراكه‌ت له لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه كراوه‌ته‌وه یان نا.
_ ئه‌گه‌ریش له به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ویندۆزیت، به‌رنامه‌ی who stalks my cam دابه‌زێنه، ئه‌ویش به هه‌مانشێوه له هه‌موو كردنه‌وه‌یه‌كی كامێراكه‌ت ئاگادارت ده‌كاته‌وه و زیاتر لاپتۆپه‌كه‌ت ده‌پارێزێت.