هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد كه كۆنسێرتێك له سلێمانی ساز ده‌كات، ئاشكرای ده‌كات كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریه‌تی و به نیازه به‌م زووانه بڵاوی بكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی بریتییه له گۆرانییه‌ك كه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا له ژێر ناوی "شێت" بڵاوی ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له دایكبووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2002 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ئه‌لبوومێكه، به گۆرانیی "باخه‌وان" توانی ڕیكۆردی هونه‌ری له سه‌یركردنی ڤیدیۆ كلیپ بشكێنێت و پێنج ملیۆن بینه‌ری هه‌بێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر دروست بكات.
گۆرانیی "كه‌مه‌ره شل" نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێسته به شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ ئه‌فشین شوكری هونه‌رمه‌ندی لاو بۆ یه‌كه‌مجار گوتوویه‌تی، ئه‌و گۆرانییه له ئاواز و تێكستی فۆلكلۆری كوردییه و كاری موزیك و میكس و مایسترنگی له ستۆدیۆی میترۆنۆمی له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكرییه‌وه بۆ كراوه. گۆرانیی "مام لالۆ" دوایین گۆرانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بوو كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته بڵاو كرایه‌وه.