كۆمپانیای دێڵ له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا لابتۆپێكی ناوازه ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیاوه و رای گه‌یاند كه ئه‌م لابتۆپه له هه‌موو روویه‌كه‌وه جیاوازه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتریان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
time" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای دێڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای دێڵی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا له پێشانگای به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی بۆ ساڵی 2018 نوێترین لابتۆپی به‌ناوی "XPS 13" ه‌وه نمایش كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه، كه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه بووه جێگای سه‌رسامیی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م به‌رهه‌مه ناوازه‌یه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م لابتۆپه رامی هه‌شت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت و روونی شاشه‌كه‌ی ده‌گات به 2160 به 3840 پیكسڵ، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی پاشكه‌وتی "PCLE SSD" بۆ دروست كراوه، جگه له‌وه‌یش شاشه‌كه‌ی به كوالیتی K 4 كار ده‌كات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شاشه‌ی ئه‌م لابتۆپه "Full HD" ه و له 13.3 ئینجه، به‌ڵام یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌كانی"XPS 13" ه كه بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان سه‌یر ده‌بێت، توانای پێوه‌ندی 4G LTE ه كه بۆی زیاد كراوه، كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌ناو لابتۆپه‌كانی ئێسته به ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها نرخی ئه‌و لابتۆپه هه‌زار و 299 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.