دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند میكائیل له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه و پیری به‌سه‌ر ڕووخساریه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و هونه‌رمه‌ند تووشى نه‌خۆشییه‌كى سه‌خت بووه.
له هه‌ندێك پێگه‌ى نافه‌رمى هونه‌رى، كه‌سه نزیكه‌كانی میكائیل ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئه‌وان له نزیكه‌وه ئاگاداری ته‌ندروستی میكائیلن و ئێسته ته‌ندوستی باش نییه و تووشی نه‌خۆشی خوێن بووه، بۆیه ڕووخساری به‌ته‌واوى شێواوه.
میكایل له‌م ڤیدیۆیه‌كه‌دا ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانییه ده‌دات كه پێشتر له هه‌ژماره‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ كردووه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه یان كۆن و باس له‌وه ده‌كات ئه‌و گۆرانییه چوار ساڵ به‌ر له ئێسته ئاماده‌ی كردوه، به‌ڵام تازه ته‌واو بووه و بڵاوی كردۆته‌وه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌رهه‌مێكی تر‌ى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.