له توێژینه‌وه‌یه‌كدا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و جلانه‌ی به تازه‌یی له بازاڕ ده‌یكڕیت، باشتر وایه بشۆرێن ئینجا تاقی بكرێنه‌وه، چونكه به‌و شێوه‌یه بڕێكی زۆر ڤایرۆس و به‌كتریا له خۆی هه‌ڵده‌گرێ.
فیلیپ ترنۆ پزیشكی به‌شداربوو له‌م توێژینه‌وه‌یه، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه به ده‌یان ڤایرۆس و به‌كتریا له ناو جله نوێكاندا كۆ بوونه‌ته‌وه و ده‌بنه هۆی تووشكردنی مرۆڤ به هه‌ستیاری، كه ڕه‌نگه هه‌ندێك جار بیگه‌یه‌نێته حاڵه‌تی خراپیش لێیان.
هه‌روه‌ها زانایان ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی ئه‌و حاڵاتانه‌ی سكچوون و ڕشانه‌وه و ئازاری گه‌رووه‌ی خه‌ڵكدا ڕوو ده‌ده‌ن، به‌هۆی تاقیكردنه‌وه و له‌به‌ركردنی جلی تازه‌یه كه نه‌شۆراون.
چونكه خه‌ڵك به دیمه‌نی ڕازاوه‌ی دووكانه‌كان و پاكی ڕووی جله‌كان فریو ده‌خۆن و ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ری ده‌كه‌ن، بۆیه تووشی حاڵه‌تی له‌ناكاو ده‌بن و به‌كتریای جۆری "كره‌ویه"یان پێ ده‌كه‌وێت.
به‌شێكی زۆری تووشبوونی خه‌ڵكیش به‌م هه‌ستیارییانه، له ئه‌نجامی گواستنه‌وه‌ی به‌كتریای نه‌خۆشییه‌كانه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جله‌كانیش كه نمایش كراون پێشتر له لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه تاقی كراونه‌ته‌وه، بۆیه به ئاسانی له‌و ڕێیه‌وه به‌كتریای نه‌خۆشییه‌كان بۆ یه‌كێكی تر ده‌گوازرێته‌وه. زانایان ڕێنوێنیمان ده‌كه‌ن كه هه‌رگیز پێش شووشتن جل تاقی نه‌كه‌ینه‌وه و له‌به‌ری نه‌كه‌ین.