فیلمی كوردیی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌م هێنراوه، له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له سویسرا، خه‌ڵات كرا.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه گوتی، "فیلمی (ئه‌یلان) له فێستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی لارگۆی سینه‌مایی كه له سویسرا ئه‌نجام ده‌درێت، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێ به‌خشرا".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ره‌كه بۆ "وشه" گوتی، "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سووریا شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێی تاراوگه ده‌گرنه‌به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی، شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ موزیكی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه، هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
دوایه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر، فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له ده‌یان فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد و چه‌ندان خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری سینه‌مایی و له نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه، له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه و له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.