میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كرده‌وه، مۆسكۆ شوێنێكى حه‌وانه‌وه‌ى بۆ منداڵه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د له كامپى "ئارتیك"ى دوورگه‌ى كریمیایه دیاریی كردووه، هاوینى رابردووش له‌وێ ژیاون.
سایتى rt رووسیا له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی داوه، به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا، به‌مدواییه له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى رووسیا، ئاشكراى كردووه منداڵه‌كانى له هاوینى رابردوو له كامپى نێوده‌وڵه‌تى ئارتیك ژیانیان به‌سه‌ر بردووه.
ئه‌م كامپه له نیمچه دوورگه‌ى كریمیاى رووسیا، بۆیه به‌شار باسى له‌وه كردووه منداڵه‌كانى فێرى زمانى رووسى بوون.
سایته‌كه له‌باره‌ى كه‌مپه‌كه‌وه ده‌ڵێ، كه‌مپێكى نێوده‌وڵه‌تییه له ساڵى 1925 دامه‌زراوه و ده‌كه‌وێته گوندی گرۆزۆڤى كه‌نارى باشوورى دوورگه‌كه.
ئه‌م كه‌مپه له سه‌رده‌مى یه‌كێتیى سۆڤیه‌ت شوێنێك بووه بۆ مه‌شقى منداڵانى پێشه‌نگ له سۆڤیه‌ت، دواتریش به‌هۆى ناوبانگه‌كه‌وه وه‌ك شوێنێكى گه‌شتیارى لێهاتووه و ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا خۆی سه‌رپه‌رشتى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌كات.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه چه‌ندان هه‌واڵى جیاواز له باره‌ى خێزانه‌كه‌ى ئه‌سه‌د بڵاو ده‌بێته‌وه، پێشتریش میدیاكان ڕه‌تیان كرده‌وه خێزانه‌كه‌ى ئه‌سه‌د به‌ره‌و تاران رۆیشتبن، پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د و خانه‌واده‌كه‌ی له ترشی هێرشی ئه‌مه‌ریكا دیمه‌شقیان به‌جێ هێشتووه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕۆیشتوون.