ئەو ژمارە پێوانەییانەی یانەی پاریس سان جێرمان بەدەستی هێناوە

:: AM:08:54:16/04/2018 ‌

یانەی پاریس سان جێرمان دوای بردنەوەی لە یانەی مۆناكۆ بە ئەنجامی 7-1 گۆڵ، شەوی رابردوو بەفەرمی ئاهەنگی بەدەستهێنانی ناسناوی خولی پلە یەكی فڕەنسای بەدەستهێنا.

هەردوو یانەكە دوێنێ یەكشەم لە گەڕی 33ی خولی پلە یەكی فڕەنسا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، بەمەش یانەی پاریس سان جێرمان دووەم خێراترین ناسناوی لە مێژووی خولەكەدا تۆمار كرد.

ئەو ژمارە پێوانەییانەی یانەی پاریس سان جێرمان لە وەرزی ئەمساڵی خولی فڕەنسا بەدەستی هێناون برێتن لە:-

-    یانەی پاریس سان جێرمان لە وەرزی 2015-2016 ناسناوی خولی فڕەنسای لە گەڕی 30 یەكلایی كردبووەوە، واتە خێراتر لەم وەرزەی خولەكەدا.

-    یانەی مۆناكۆ یەكەمجارە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە جیاوازی 6 گۆڵ بەرامبەر یانەیەك دەدۆڕێ لە دوای ساڵی 1961 كە ئەو كات بە 6 گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی نیس دۆڕا بوو.

-    پاریس سان جێرمان بووە یەكەم یانە لە وەرزێكدا لە پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا زیاتر لە 100 گۆڵ تۆمار بكات.

-    یانەی پاریس سان جێرمان ئەمە حەوتەمجارە ناسناوی خولی فڕەنسا بەدەستدێنێ ئەوانیش لە ساڵانی 1986، 1994، 2013، 2014، 2015، 2016 و 2018.

-    یانەی پاریس سان جێرمان 11 جار جامی فڕەنسای بەدەستهێناوە ئەوانیش لە ساڵانی 1982، 1983، 1993، 1995، 1998، 2004، 2006، 2010، 2015، 2016 و 2017.

-    جامی یەكەتیی یانەكانی فڕەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان 8 جار ئەم جامەی بردووەتەوە لە ساڵانی 1995، 1998، 2008، 2014، 2015، 2016، 2017 و 2018.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م