دۆنارۆما ناوی چووە مێژووی خولی ئیتاڵیا

:: AM:11:29:16/04/2018 ‌

جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی میلان ناوی چووە نێو مێژووی خولی ئیتاڵیا دوای ئەوەی لە یارییەكەی دوێنێ یەكشەم بەرامبەر یانەی ناپۆلی یاری كرد.

دوێنێ یەكشەم یانەی میلان لە گەڕی 32ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی سان سێرۆ بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی ناپۆلی یەكسان بوو.

دۆنارۆما بەشێوەی سەرەكی لە یارییەكەدا بەشداریی كرد و بەمەش بووە بچووكترین یاریزان لە مێژووی خولی ئیتاڵیادا 100 یاریی ئەنجام بدات.

دۆنارۆما لە تەمەنی 19 ساڵی و 50 رۆژ بگاتە یاریی ژمارە 100 لەگەڵ یانەی میلان لە خولی ئیتاڵیا.

دۆنارۆما توانی ژمارەی پێوانەیی پێشووتری بچووكترین یاریزان لە مێژووی خولی ئیتاڵیا بشكێنێ كە لەلایەن بیۆلای یاریزانی یانەی لازیۆ تۆمار كرابوو.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م