شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان" چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه. یارجان ئه‌و وێنه نوێیانه‌ی كه به جلێكی ڕه‌شه‌وه ده‌ركه‌وتووه، زۆرترین لایكیان بۆ هاتووه.
شنیار ئه‌حمه‌د، جگه له‌و خه‌ونانه‌ی هه‌یه‌تی حه‌زی له كاری پێشكه‌شكارییه، له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به شاجوانی كچی ناو زانكۆكان هه‌ڵبژێردرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت داوایه‌كی زۆری بۆ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت،" هیچ چیڕۆكێكی خۆشه‌ویستی له ژیانیدا نییه".
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یار جان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا، ئه‌و یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و جوانترین خانمه‌كانی كاری مۆدێل، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی كات دژایه‌تی ده‌كرێت له‌لایه‌ن كچانی ئه‌و شاره‌وه.