پێلی هەواڵێكی خۆش دەدات بە هەوادارانی هەڵبژاردەی بەڕازیل

:: AM:09:17:17/04/2018 ‌

پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل هەواڵیكی خۆشی گەیاندە بە هەوادارانی هەڵبژاردەكەی لەسەرتاسەری جیهان و جەختی كردەوە كە نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یاریەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا ئامادە دەبێت.

پێلی بۆ رۆژنامەی (سپۆڕت)ی ئیسپانی رایگەیاند: نیمار بەتەواوی توانای جەستەیەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ یارییەكانی مۆندیال ئامادە دەبێت، هەرچەندە سەرەتای مانگی رابردوو بەهۆی پێكانەوە نەشتەرگەری بۆ قاچی ئەنجام دا.

ئەفسانەكەی بەڕازیل هەروەها گوتی: نیمار یاریزانێكی زۆر گرینگە بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل و بە دڵنیایشەوە بۆ یارییەكانی مۆندیال ئامادەی یاریكردن دەبێت، چونكە پێكانەكەی مەترسیدار نەبوو.

پێلی تەمەن 77 ساڵ لەبارەی بڕوای بە بردنەوەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالی رووسیا رایگەیاند: بە دڵنیاییەوە بڕوای تەواوم بە هەڵبژاردەی بەڕازیل هەیە ئەمساڵ جامی مۆندیال ببەنەوە هەرچەندە راهێنەرە نوێیەكەمان ئەو كاتە تەواوەی لەبەردەست نەبوو بۆ ئامادەكردنی هەڵبژاردەكەی، بەڵام ئێستا زۆرێك لە یاریزانەكانمان لە خولە گەورەكانی ئەوروپا یاری دەكەن و پێموایە ئێستا یەكێك لە باشترین تیپەكانی جیهانمان هەیە.

جێی باسە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یارییەكانی هاوینی داهاتووی مۆندیالدا لە كۆمەڵەی پێنجەم لەتەك هەڵبژاردەكانی سویسڕا، كۆستاریكا و سڕبیا یاری دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م