دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان دامەزرا

:: AM:11:06:17/04/2018 ‌

بە مەبەستی بەڕێوەبردن و چالاكی كولتووری و رۆشنبیری لە دەرەوەی وڵات، دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان دامەزرا.

ئەمڕۆ سێشەم، عەدنان رێكانی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، مەبەست لە دامەزراندنی ئەو دەستەیە ئەوەیە شاندی كولتووری، هونەری و رۆشنبیری بتوانن لە دەرەوەی وڵات چالاكیان هەبێت و ببنە پردی پێوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی تر.

بەگوتەی ئەو بەرپرسە، بریاری دامەزراندنی لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان/ عێراق لەلایەن ئەمیندارێتی گشتیی دەستەی دیالۆگی لبنانەوە بووە و بە بڕیاری 911 لەلایەن دكتۆر عەبدولكەریم بەعلەبەكی ئەمینداری گشتیی دەستەی دیالۆگی لبنان دامەزراوە.

لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان لە 11 ئەندام پێكدێن كە ئەوانیش بریتین لە عەدنان رێكانی وەك بەڕێوەبەری گشتی لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان، فەرهاد عومەر سەرۆكی لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان، پەیمان عومەر سكرتێری گشتیی لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان، محەمەد حیكمەت بەرپرسی پێوەندییەكانی لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان، نزار بەزاز  و عیسمەت ئەلعوسمانی لە بەشی كارگێڕی لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان، عیسمەت شاهین دوسكی بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان، رەعەد سەعید و رەمزی ئاكرەیی لە بەشی  بزووتنەوەی رۆشنبیری لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان، رەعەد سەعید بەرپرسی بزووتنەوەی هونەری لیژنەی دەستەكە و سەعید سدیق راوێژكاری لیژنەی دەستەی دیالۆگی هەرێمی كوردستان .

ماوەی دوو ساڵە عەدنان رێكانی لە چالاكی و پێشبڕكێی دیالۆگی دنیای دەرەوە لە لبنان بەشدار دەبێت و لە هەردوو ساڵەكەشدا خەڵاتی یەكەمی پێشبڕكێیەكەی وەرگرتووە.

دهۆك ، نەوزاد هلۆری:




وشە - سلێمان تاشان