كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "هایپه‌رلووپ"، به‌نیازه بۆ ساڵانی داهاتوو رێڕه‌وێكی داخراوی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروست بكات كه خه‌ڵكی به‌خێرایه‌كی زۆر له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر بگوازێته‌وه و ئه‌م پرۆژه‌یه له كۆنه‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی تره‌وه هه‌وڵی بۆ دراوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات كه به‌نیازه رێگایه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا دروست بكات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای "هایپه‌رلووپ" بۆ ساڵی 2019 رێڕه‌وێكی داخراو دروست ده‌كات كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بتوانێت به خێراییه‌كی زۆر بڕوات و به كاتێكی كه‌م بگاته شوێنی ئامانج، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كرووه‌ته‌وه كه جۆره شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی دروست كردووه له‌گه‌ڵیدا كه بتوانێت به نزیكه‌یی 670 میل له سه‌عاتێكدا ببرێت كه ده‌گاته هه‌زار كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌ش خێراییه‌كی زۆره كه بتوانن ئه‌م كۆمپانیایه فه‌راهه‌می بكه‌ن له ساڵی 2019 دا.
كۆمپانیای "هاپه‌رلووپ" كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه كه له ساڵی 2014 دا دامه‌زراوه له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس له شاری كالیفۆرنیا، ئه‌م كۆمپانیایه بۆ دروستكردنی هۆكاری گواستنه‌وه‌ی خێرا دامه‌زراوه، كه له ساڵی 2015 دا خێراترین فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی دروست كرد، هه‌روه‌ها ئێستا كار له‌سه‌ر دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌كات كه به خێراییه‌كی زۆره‌وه ده‌توانێت به‌ناو رێڕه‌وی داخراودا بڕوات.