سابوون كه پێك هاتووه له چه‌ند ماده‌یه‌كی كیمیایی و بۆ پاككردنه‌وه به‌كار دێت و چه‌ند سوود و زیانێكیشی هه‌یه.
زۆر کەس ڕۆژانە سابوون بۆ پاککردنەوە و بۆنخۆشکردنی جەستەیان بەکاردێنن بەبێ ئەوەی ئاگاداری ئه‌وه بن چۆن دروست ده‌كرێت و ڕێژەی زیانەکانی چیین؟.
زۆرینەی جۆرەکانی سابوون لە جیهاندا لە مادەی زیانبەخش دروست دەکرێن، بۆئەوەی بۆنیان خۆشبێت و بە جەستەوە بمێننەوە، ئەمەش کۆمەڵێك زیانی بۆ تەندروستی پێست دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی و کێشەی تەندروستی زیاتر دەکات، لێرەدا بەشێك لە دیارترین زیانەکانی خراونەتە ڕوو:
1. بەکتریای بەسوودی پێست لەناو دەبات.
2. زیان بە چینی دەرەوەی پێست دەگەیەنێت و خانەکانی پێست وشك دەکاتەوە و لەناویان دەبات.
3. ئەو سابوونانەی ڕێژەی تفتییان زۆرە مادەی ترشی ناو پێست ناهێڵێت، کە ئەوەیش مادەیەکی پێویستە بۆ ڕێگری‌کردن لە چوونەژوورەوەی بەکتریا و مادەی زیانبەخش بۆ ناو جەستە، بەمەش پێست تووشی کێشەی تەندروستی دەبێت.
4. سابوون کرداری پێکهێنان و سوودوەرگرتن لە ڤیتامین D کەم دەکاتەوە لە پێستدا، بۆیە جەستە سوود لەو ڤیتامین D یە وەرناگرێت کاتێك کە لە ڕێگای خۆرەوە وەری گرتووە.
سوده‌كانی سابوون ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه:
1 - زۆر جار ئه‌و قاپ و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ دروستبوونی خواردن سوودی لێ وه‌رده‌گرین، تووشی په‌ڵه‌ی ره‌ش و سووتان ده‌بنه‌وه و ته‌نانه‌ت له زۆر حاڵه‌تدا پاككه‌ره‌وه كیمیاییه‌كانیش چاره‌سه‌ریان ناكات، به‌ڵام سابوون چه‌وری و په‌ڵه ره‌شه‌كانی كه‌ره‌سته‌كان به باشترین شێوه له‌ناو ده‌بات به بێ ئه‌وه زیانی پێ بگه‌ینێت.
2 - زینده‌وه‌ره زیانبه‌خشه‌كان له ده‌وری دار و گوڵه‌كانی باخچه‌كانتان دوور ده‌خاته‌وه بێ ئه‌وه باخچه‌كه‌تان تووشی زیان بێته‌وه.
3 - هه‌ندێك جار بزماری كه‌ره‌سته‌كانمان تووشی ژه‌نگاوی بوون ده‌بن و به‌مهۆیه‌وه به ئاسانی لێ ناكرێنه‌وه، به‌ڵام له رێگه‌ی سابوونه‌وه ئه‌م كاره به ئاسانترین شێوه جێبه‌جێ ده‌بێت.
4 - سابوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری پێ زۆر به سوده كه ئه‌گه‌ر پاژنه‌ی پێت ئازاری هه‌بوو، بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك سابوونێك بخه‌ره ژێر پاژنه‌ى پێیه‌كانته‌وه و به‌یه‌كجاره‌كى له ئازارى پێیه‌كان به‌دوور ده‌بیت.