هه‌ڵكه‌وت زاهیر، خانمە گۆرانیبێژ دینا دێنێته ناو هونه‌رى كوردى و هه‌وادارانى وه‌ك هونه‌رمه‌ند لۆكه وه‌سفى جوانى و ده‌نگخۆشى ده‌كه‌ن، پێیان وایه ئه‌م خانمه‌یش به‌هه‌مان ئاستى ئه‌و دێنێته ناو هونه‌رى كوردییه‌وه.
بڕیاره بەمزووانە هه‌ڵكه‌وت زاهیر یەکەم ئەلبوومی بە ناوی "شای وڵات" بۆ بڵاو بكاته‌وه، کە لە هەشت تراك پێك دێت و یەکێك لە تراکەکانی گۆرانییەکی عەرەبییە، ئاوازی سەرجەم تراکەکان هه‌ڵكه‌وت زاهیر دایناوه، لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاو دەبێتەوە.
یەکێك لە تراکەکانی ئەلبوومەکە بە زمانی عەرەبییە بە ناوی "یا زین" و تراکەکانی تر کوردین بە ناوی (خۆشەویستم، شای وڵات، دروود، مەگەڕێوە، منت بیرچووهتەوە، تێناگەم، خۆشەویستی گەل).
دینا، هونه‌رمه‌ندێكی نوێی بواری گۆرانی و میوزیكه، به‌رهه‌مێكی تری خۆی به شێوه‌ی ڤیدیۆكلیپ بڵاو كرده‌وه و وه‌ك ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی تر، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد، ئاوازی بۆ داناوه و هۆكاری ده‌ركه‌وتنی بووه.
دینا خەڵکی شاری ڕانیەیە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاو کردەوە و ئێستا لەگەڵ هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر سەرقاڵی کارکردنە بۆ بەرهەمێکی ئاینی بۆ مانگی ڕەمەزان.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر یه‌كێكه له ئاوازدانه‌ره‌كان و ساڵانه كلیپی ئاینی بۆ سترانبێژه‌كان ئاماده ده‌كات، تا ئێستاش چه‌ندان كلیپی له‌و شێوه‌یه‌ی بۆ لۆكه، میرا و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر تۆمار كردووه، ئه‌مساڵیش نۆره‌ی دینایه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورد، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی سه‌تان ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه گوتراون.