هەردوو هونەرمەند هەڵوێست محەمەد و ڕێباز دوێتێكیان بڵاو كرده‌وه له پێگه‌ى تایبه‌تى هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بە ناوی "دەکرێ نەڕۆی" کە نوێترین کاری هونەری ئەم دوو هونەرمەندەیە.
پێشتریش هەڵوێست محەمەد گۆرانیبێژى ناودارى شاری سلێمانی، کاری هونەری دوێتى لەگەڵ ئەفشین شوکری بڵاو كرده‌وه بە ناوی "کەمەرە شل"، به‌ڵام له ناوه‌نده هونه‌رى و پێگه‌كانى خۆى ده‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌وتۆى دروست نه‌كرد.
گۆرانی، "دەکرێ نەڕۆی" نوێترین کاری هونەری هەردوو هونەرمەند هەڵوێست و ڕێبازە، کە تێکستەکەی لەلایەن ئەفشین شوکری و نامۆەوە دانراوە، میلۆدی و ئەڕەینجی ئەفشین شوکرییە و شاد فەرەج کاری ڤیدیۆگرافیکی بۆ کردووە.
هەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی ئەندازیارییە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپە، هەروەها چەندین کۆنسێرتی ئەنجام داوە، به گۆڕ‌انى "باخه‌وان"، توانى ڕیكۆردى هونه‌رى له سه‌یركردنى ڤیدیۆكلیپ بشكێنێت و پێنج ملیۆن بینه‌رى هه‌بێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆر دروست بكات.
ڕێباز حوسێن، ساڵی 1985 لەدایک بووە، زیاتر لە 15 ساڵە کاری هونەری دەکات، هەرچەندە خۆی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام لە شاری شیراز لە وڵاتی ئێران دەژی، زیاتر لە ٥٠ بەرهەمی فارسی و ٥٠ بەرهەمی کوردی هەیە.