له توێژینه‌وه و ورده‌كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وردبینی جه‌زائیردا، ده‌ركه‌وت ئه‌و خه‌نه ڕه‌شه‌ی له لیبیا به‌رهه‌م دێت، ژه‌هراوییه و ده‌بێته هۆی كوشتن.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی وردبینی ئابووری جه‌زائیر ڕوونی كرده‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی 59 كه‌س به هۆی به‌كارهێنانی خه‌نه‌ی ڕه‌شی به‌رهه‌می لیبیاوه گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ماده كیمیایییه‌ی له كاتی تێركردنی ڕه‌نگه‌كه‌یدا تێی كراوه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه به بڕیارێكی فه‌رمی ئه‌و وڵاته، هه‌رچی خه‌نه‌ی ڕه‌شی لیبییه فڕێ دران و له فرۆشتنی وه‌ستێنران، هه‌روه‌ها بڕیاره چیتر بۆ هیچ وڵاتێكی هاورده نه‌كه‌ن و تا ده‌كرێت بنه‌بڕی بكه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی ڕژد بۆ چاودێریكردنی هه‌موو جۆره‌كانی خه‌نه له‌و وڵاته دانراوه، هاووڵاتییانیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، تا پێیان ده‌كرێت خه‌نه‌ی ئه‌و وڵاته به‌كار نه‌هێنن و بزانن له چۆنیه‌تیی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی دڵنیان، ئینجا به‌كاری بهێنن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنی ژیانی خۆیانه.