دوای 40 ساڵ له داخستنی سینه‌ما له سعوودیه، به‌هۆی كرانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ڕووی هاووڵاتییانی خۆی و دنیا، دوێنی فیلمێكی بیانی له سینه‌مایه‌كی سعوودیه پێشان درا و بووه رووداوێكی مێژوویی و میدیاكانی دنیا بایه‌خێكی زۆریان پێ داوه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه دوێنێ هه‌ینی له دوای 40 ساڵ له داخستنی سینه‌ماكان له سعوودیه، ده‌رگای سینه‌ما كرایه‌وه و ده‌یان خێزان نۆره‌یان گرتبوو بۆ بینینی فیلمێكی بیانی. ئه‌وه‌ش هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ی دڵخۆش كردووه و دنیایش به‌و كرانه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سعوودیه، سه‌رسامن.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، دوێنی فیلمی ئه‌مه‌ریكی "بلاك بانسه‌ر" له خانه‌ی سینه‌مای شا عه‌بدوڵا له ریاز پێشان درا كه نرخی هه‌ر بلیتێك 75 ریالی سعوودی كه ده‌كاته 20 دۆلار، هاته فرۆشتن. ئاژانسه‌كه ئاماژه ده‌دات كه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا سه‌رجه‌م بلیته‌كان هاتوونه‌ته فرۆشتن.
دوای ئه‌وه‌ی جێنشینی شای سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، چه‌ندان بڕیاری كرانه‌وه‌ی سعوودیه‌ی به‌ڕووی هاووڵاتییانی خۆی و دنیا ده‌ركردووه، له‌ناویاندا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، كرانه‌وه‌ی ده‌رگای سینه‌ما به یه‌كێك له كرانه‌وه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت كه دنیای سعوودیه تێكه‌ڵ به دنیا ده‌كات.
دواتریش ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، به‌رله‌وه‌ی فیلمی "بلاك بانسه‌ر" له‌و سینه‌مایه پێشان بدرێت، كورته فیلمێك له‌باره‌ی مێژووی فیلم پێشان درا، هاوكات پێشاندانی دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ساز كرابوو. له‌گه‌ڵ پێشاندانی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ژنانه‌وه له سعوودیه.