مۆرینۆ خوازیارە ڤینگەر واز لە كاری راهێنەرایەتی نەهێنێ

:: AM:10:36:21/04/2018 ‌

جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پشتگیری خۆی بۆ ئارسین ڤینگەری راهێنەری فڕەنسی و یانەی ئارسناڵ پێشان دا كە دوێنێ هەینی ئاشكرای كردبوو كۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەی یەكجاری واز لە كاری راهێنەرایەتی دێنێ.

مۆرینۆ بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: هەرچەندە لەماوەی رابردوودا پەیوەندیم لەگەڵ ڤینگەر باش نەبووە، بەڵام من وەك راهێنەرێكی مەزن رێزی لێ دەگرم و هەرگیز نابێ ئەوە لە بیر بكەین كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندان دەستكەوتی گەورەی بۆ یانەی ئارسناڵ بەدەست هێنابوو.

مۆرینۆ رایگەیاند: هەوادارانی یانەی ئارسناڵ و سەرجەم وەرزش دۆستان نابێ ئەوە لە بیر بكەن كە ڤینگەر لە ماوەی رابردوودا 3 ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی و 7 جامی ئینگلتەڕای بۆ یانەكە بەدەستهێنابوو، هەروەها مێژوویەكی گەورەی لە ژاپۆن و فڕەنساش تۆماركردووە.

لە كۆتاییدا مۆرینۆ رایگەیاند: بەڕاستی ئەگەر ئەو دڵخۆشبێت بە بڕیاری وازهێنانی یەكجاری، ئەوا منیش لەبەر خاتری ئەو دڵخۆش دەبم، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەو دڵتەنگ بێت منیش دڵتەنگ دەبم، من هەمیشە هیوای باشترین بۆ ركابەرەكانم دەكەم و ئاواتەخوازیشم ڤینگەر بەیەكجاری لە كاری راهێنەرایەتی نەهێنێ.

جێی باسە ڤینگەر دوێنێ هەینی بەفەرمی وازهێنانی لە كاری راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند دوای ئەوەی بۆ ماوەی 21 ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م