ئه‌مڕۆ شه‌موو گرووپى گه‌نجانى زانكۆ له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى ڕای گه‌یاندووه كه له یه‌كى ئایاره‌وه 15 قوتابى له هه‌شت زانكۆى كوردستان ده‌ست به توێژینه‌وه له كتێبه نوێیه‌كه‌ى زاوێته‌یى ده‌كه‌ن، سه‌رۆكى گرووپه‌كه‌یش ئاشكراى ده‌كات كه هۆكارى توێژینه‌وه‌كه بۆ گرنگى و به‌ناوبانگیى كتێبه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
محه‌مه‌د له‌تیف، سه‌رۆكى پێگه‌ى فه‌رمى گه‌نجانى زانكۆ كه سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه‌ى حه‌زیان له بارى توێژینه‌وه‌یه له باره‌ى كتێب و كولتوور و هونه‌ره‌وه له‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئه‌ندامن له‌و باره‌یه‌وه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، زۆرى ده‌نگدانه‌وه‌ى كتێبه‌كان له سه‌رجه‌م ناوه‌نده زانكۆییه‌كانى كوردستان و نووسینى ده‌یان ڕاپۆرت و بابه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى وڵات واى كرد بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له ئامانج و هۆكاره‌كانى نووسینى ئه‌م كتێبه بكه‌ین، به تایبه‌ت خه‌ڵكێكى زۆر داواى كردووه بكرێت به زمانى ئینگلیزى، ئه‌مه‌یش بۆ ئێمه‌ى كورد جێى دڵخۆشییه كه نووسه‌رێك به زمانێكى جیاواز په‌یامى گه‌له‌كه‌ى بۆ خوێنه‌رانى دنیا ڕوون بكاته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له‌سه‌ر كتێبى ڕۆمانى "هه‌ڵهاتن به‌ره‌و لووتكه"، گفتوگۆى كولتوورى بكرێت و توێژینه‌وه بكرێت له زانكۆى سۆرانیش چه‌ندان قوتابى هه‌ستاون به كردنه‌وه‌ى گرووپێكى خوێندنه‌وه له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ى زاوێته‌یى و گفتوگۆى زانستى له باره‌یه‌وه بكه‌ن، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌نجامدانى ده‌یان سیمینار له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه له سه‌رجه‌م زانكۆكانى كوردستان.
ڕۆمانى "هه‌ڵهاتن به‌ره‌و لووتكه‌گ، نوێترین ڕۆمانى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌ییه كه به ماوه‌ى 26 ساڵ نووسیویه‌تى، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ى نووسه‌ر له ماوه‌ى ته‌نیا چوار مانگ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان دروست كرد و بڕیاره به‌شدارى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاته جیهانییه‌كان بكات.
ڕۆمانه‌كه باس له كۆڕه‌وى ملیۆنى كورد ده‌كات و ته‌واوى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى به‌هۆى كوڕه‌وى ملیۆنى كوردانه‌وه، كورد توانى هه‌رێمێكى ئارام بۆخۆى بنیات بنێت.
ئامانج له نووسینى ئه‌م ڕۆمانه به زمانى عه‌ره‌بى، وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ى پێ كرد، پێویسته مه‌ینه‌تییه‌كانى كورد بۆ خوێنه‌رى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بگوازرێته‌وه و ئه‌وان له ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى ئێمه تێبگه‌ن و هه‌موو ئه‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵانه‌ى به‌ناوى ئێمه‌ى كورده‌وه كراوه له لایان ڕه‌شى بكه‌ینه‌وه و و بزانن چه‌ند گه‌لێكى خۆڕاگرین تا بووینه به هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ.