خولی ئیتاڵیا.. ئەمڕۆ یاریی لوتكە لەنێوان یۆڤانتۆس و ناپۆلی هەیە

:: AM:10:22:22/04/2018 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم لە یاریی لوتكەی گەڕی 34ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لەنێو یاریگەی ئەلیانز ستادیۆم لە شاری تۆرینۆ مێوانداری یانەی ناپۆلی ركابەری سەرسەخی دەكات.

یارییەكە سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان دەست پێ دەكات.

یانەی یۆڤانتۆس كە ئێستا بەكۆكردنەوەی 85 خالچ لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیتاڵیایە، ئامانجی ئەوەیە لە یارییەكەی ئەمڕۆدا بە پشتبەست بە یاریگە و هاندەران سەركەوتن بەدەست بێنێ و ریزبەندی یەكەمی یانەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی قایمتر بكات.

یانەی ناپۆلیش كە بە 81 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی یانەكان دێت، هەموو هەوڵێك دەدات لە یارییەكەی ئەمڕۆدا سەركەوتن بەدەست بێنێ بۆ ئەوەی جیاوازی خاڵەكانی بۆ تەنیا خاڵێك كەم بكاتەوە و دووبارە بێتەوە نێو ركابەرییەكانی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكە

پێشبینی دەكرێ یانەی یۆڤانتۆس بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ بە پێكهاتەی یاریزانان "بوفۆن، هۆڤیدیس، بن عەتییە، كیلینی، ئەساموا، خزێڕە، بیانیچ، ماتویدی، دۆگلاس كۆستا، هیگواین و ماندزۆكیچ" یاری بكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یانەی ناپۆلیش برێتییە لە "ریینا، هیسای، ئەلبیۆل، كۆلیبالی، ماریۆ رۆی، ئالان، جۆرجینیۆ، هامسیك، كاییخۆن، مێرتنز و ئینسینی".

جێی باسە یاریی چوون لە گەڕی 15ی خولی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی سان پاولۆ بە ئەنجامی 0-1 گۆڵ بۆ بەرژەوەندی یانەی یۆڤانتۆس كۆتایی هاتبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م