كۆمپانیای كریسلهری ئه‌مه‌ریكی بۆ ساڵی 2018 نوێترین مۆدێل له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه زۆر به‌شێوازێكی ناوازه دیزاینی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای كریزله‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای كریزلهری ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێی جۆری"Chrysler 300" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستیه بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 306 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.0 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 28 هه‌زار و 995 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.