یارییەكانی داهاتووی یۆڤانتۆس یان ناپۆلی زەحمەتترن؟

:: AM:11:16:23/04/2018 ‌

دوێنێ یەكشەم یانەی ناپۆلی ململانێكانی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیای توندتر كردەوە دوای بردنەوەی بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگی خولەكە.

دوێنێ یەكشەم یانەی ناپۆلی خاوەن ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی ئەلیانز ستادیۆم لە گەڕی 34ی خولەكەدا بووە مێوانی یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگ و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە.

بەم سەركەوتنە یانەی ناپۆلی جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس لە 4 خاڵەوە كرد بە 1 خاڵ و بە كۆكردنەوەی 84 خاڵ هەر لە ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولی ئیتاڵیا مایەوە.

یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بەگشتی 4 یاریی ماوە و هەر كامێك لە یانەكانی یۆڤانتۆس و ناپۆلی لە یارییەكانی داهاتوویاندا شكست بێنن رەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولەكە.

یارییەكانی داهاتووی یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگ زەحمەتتر و ئاڵۆزترن بە بەراورد لەگەڵ یارییەكانی داهاتووی ركابەرەكەی ناپۆلی، بۆیە یانەكە دەبێت بەوپەری چاوكراوەییەوە ئامادەكاری بۆ یارییەكانی داهاتووی بكات.

بۆ خوێنەرانی (وشە) هەرچوار یاریی یانەكانی یۆڤانتۆس و ناپۆلی دەخەینەڕوو:-

یارییەكانی یۆڤانتۆس

یارییەكانی داهاتووی یانەی یۆڤانتۆس برێتین لە (ئینتەر میلان، پۆڵۆنیا، رۆما و ڤیرۆنا) دەبێت.

ئەنجامی یارییەكانی یاریی چوونی یۆڤانتۆس لەگەڵ چوار یانەكە بەمشێوەیە بوو:- یۆڤانتۆس 0-0 ئینتەر میلان ، پۆڵۆنیا 0-3 یۆڤانتۆس، یۆڤانتۆس 1-0 رۆما و ڤیرۆنا 1-3 یۆڤانتۆس.

یارییەكانی ناپۆلی

یارییەكانی داهاتووی یانەی ناپۆلی برێتی دەبێت لە (فیۆرنتینا، تۆرینۆ، سامپدۆریا و كڕۆتنی).

ئەنجامی یارییەكانی یاریی چوونی ناپۆلی بەرامبەر چوار یانەكە بەمشێوەیە بوو:- ناپۆلی 0-0 فیۆرنتینا، تۆرینۆ 1-3 ناپۆلی، ناپۆلی 3-2 سامپدۆریا و كڕۆتنی 0-1 ناپۆلی.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م