ئه‌كادیمیای كوردی له شاری هه‌ولێر، ئێواره كۆڕێك بۆ دكتۆر عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی ساز ده‌كات، تێیدا باس له چه‌ندان بابه‌تی گرنگ له باره‌ی پرسی كورد و هه‌ڵوێستی فڕه‌نسا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، سه‌عات پێنجی ئێواره له هۆڵی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی ناو ته‌لاری ئه‌كادیمیای كوردی له شاری هه‌ولێر، كۆڕه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات و ته‌واوی چالاكی و باسه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م ئێواره كۆڕه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌كادیمیای كوردی له شاری هه‌ولێر ڕێك خراوه، تێیدا دكتۆر عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فڕه‌نسا بانگهێشت كراوه، باس له هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی فڕه‌نسا له باره‌ی پرسی كورده‌وه ده‌كات، چه‌ندان نهێنی و بابه‌تی پێویست له‌مباره‌یه‌وه ده‌ورووژێنێت و ڕوونی ده‌كاته‌وه.