داهاتی ئەمساڵی میسی خەیاڵی بووە

:: AM:08:55:24/04/2018 ‌

كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی تۆژینەوەیەكی لەسەر داهاتی سەرجەم یاریزانانی جیهان لە وەرزی ئەمساڵ ئەنجامداوە و تێیدا دەركەوتووە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی زۆرترین داهاتی هەبووە بە بەراورد لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی جیهان.

تۆژینەوەكە داهاتی ئەمساڵی یاریزانانی لەسەر بنەمای مووچەی گشتی و پاداشت و پارەی ریكلام و سەرجەم داهاتەكانی تر ئەنجامداوە.

بەگوێرەی تۆژینەوەكە میسی لە وەرزی ئەمساڵدا داهاتی برێتی بووە لە 126 ملیۆن یۆرۆ، لەبەرامبەریشدا داهاتی ركابەرەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدرید 94 ملیۆن یۆرۆ بووە.

لە ریزبەندی سێیەمدا لەرووی زۆری داهاتی ئەم وەرزەی یاریزانان ناوی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی هاتوو، دوای ئەویش ناوی گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی لە یانەی ریال مەدرید لە پلەی چوارەم و گیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە لە ریزبەندی پێنجەم هاتووە.

كۆواری (فڕانس فوتباڵ) هەروەها تۆژینەوەی لەسەر داهاتی راهێنەرانی یانەكانیش ئەنجامداوە، جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لە پلەی یەكەم هاتووە، دوای ئەویش ناوی راهێنەران مارشێلۆ لیپی راهێنەری هەڵبژاردەی چین، دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی، زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید و پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی تۆمار كراون.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م