مێژووی رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید و بایرن میونشن لە چامیۆنس لیگ

:: AM:09:32:24/04/2018 ‌

سبەی چوارشەم یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ریال مەدریدی ئیسپانی جارێكی تر رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، رووبەڕووبوونەوەی ئەم دوو یانەیە بەهێزترین بووە لە مێژووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كە تا ئێستا 24 جار رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە.

هەردوو یانەكە لەمێژووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا (چامیۆنس لیگ) تا ئێستا 24 جار رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، 11 سەركەوتن بۆ یانەی ریال مەدرید بووە و 37 گۆڵیشی تۆمار كردووە، یانەی بایرن میونشنیش 11 سەركەوتن و 36 گۆڵی تۆمار كردووە، هەردوو یانەكەش لە 2 یارییدا یەكسان بوونە.

ئەگەر دوایین یارییەكان هەژمار بكەن، ئەوا دەبینین ژمارەكان بۆ بەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید بووە كە لە پێنج یاریی رابردوودا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

یەكەم رووبەڕووبوونەوەی ئەو 5 یارییەی ئەم دواییە لە ساڵی 2012 بوو لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كە تێیدا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی 2-1 سەركەوتنی بەدەستهێنا.

دوای دوو ساڵ دووبارە لە قۆناغی پێش كۆتاییدا یانەی ریال مەدرید خۆی گەیاندە یاریی كۆتای چامپیۆنس لیگ لە لیشبۆنە بە سەركەوتن لە یاریگەی خۆی بە گۆڵێكی بێ وەڵام و دواتریش لە یاریی گەڕانەوەدا لە شاری میونشن بە 4 گۆڵی بێ وەڵام، هەرچوار گۆڵەكەش رۆناڵدۆ و رامۆس تۆماریان كرد، ئەم ساڵەش ریال مەدرید جامی ژمارە 11ی چامیۆنس لیگی بردەوە.

لە ساڵی رابردووش لە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا هەردوو یانەكە دووبارە رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا یانەی شاهانە بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ سەركەوتنیان بەدەستهێنا، لە یاریی گەڕانەوەشدا بە ئەنجامی 2-4 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا كە تێیدا رۆناڵدۆ 3 گۆڵ و ئەسینسیۆ گۆڵێكی تۆمار كرد، دواتر یانەكە جامی ژمارە 12ی چامپیۆنس لیگی لە شاری كاردیف بردەوە.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م