بەرشەلۆنە پاشای جامە گەورەكانی ئەوروپایە

:: AM:09:45:24/04/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنە شەمووی رابردوو بە بردنەوەی لە یانەی سڤیلییە بە 5 گۆڵی بێ وەڵام، بۆ 30مینجار بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.

بەمەش یانەی بەرشەلۆنە یەكەم یانەیە زۆرترین جار جامی وڵاتەكەی بردبێتەوە لەنێوان سەرجەم یانەكانی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا، دوای ئەویش یانەی بایرن میونشن دێت كە تا ئێستا 18 جار بووەتە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا.

دوای بەرشەلۆنە و بایرن میونشن، یانەی ئارسناڵ دێت كە زۆرترین جار جامی ئینگلیزی بردبێتەوە كە 13 جارە، دوای ئەویش یانەی یۆڤانتۆس دێت كە تا ئێستا 12 جار بووەتە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا، یانەی پاریس سان جێرمانیش 11 جار جامی فڕەنسای بەدەستهێناوە.

بەڵام ئەگەر سەرجەم خولەكانی ئەوروپا هەژمار بكەین، ئەوا یانەی لینفێڵد بە یەكەم یانە دادەنرێ زۆرترین جار جامی وڵاتەكەی بردبێتەوە كە 43 جامی ئیرلەندای باكور بووە، دوای ئەویش یانەی سێلتیك گلاسكۆ دێت كە 37 جار بووەتە پاڵەوانی جامی سكۆتلەندا.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م