زێدان ناوی یاریزانەكانی ریال مەدریدی بۆ یارییەكەی بایرن میونشن دیاری كرد

:: PM:01:03:24/04/2018 ‌

زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاری دا ناوی سەرجەم یاریزانانەكانی تیپەكەی تۆمار بكات بۆ یارییەكەی بەرامبەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

سبەی چوارشەم یانەی ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا دەبێتە مێوانی یانەی بایرن میونشن.

زێدان ناوی هەر 24 یاریزانی تیپەكەی بۆ گەشتەكەی شاری میونشن تۆمار كردووە و سەرجەمیان لەنێو یاریگە ئامادە دەبن.

ناوی هەر 24 یاریزانەكەی ریال مەدرید بەمشێوەی خوارەوەیە:

گۆڵپارێز: ناڤاس، كاسیا و لوكا زێدان.

بەرگری: كارڤاخال، ناچۆ، ڤاران، مارسێلۆ، ئەشڕەف حەكیمی، رامۆس، پاییخۆ و تیۆ هێرناندیز.

ناوەڕاست: مۆدریچ، كڕووس، ئیسكۆ، كاسیمێڕۆ، ئەسینسیۆ، كۆڤاسیچ، سیبایۆس، یۆرێنتی.

هێرشبەر: ڤاسكێز، رۆناڵدۆ، بێڵ، بەنزیما و مایۆرال.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م