كۆمپانیای نیسان بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و ناوازه بۆ ساڵی 2018 نوێترین مۆدێلی ڤێرسای خسته بازاره‌كانه‌وه كه به‌شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای نیسان ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای نیسانی كۆریای باشوور له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"VERSA" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه بازاره‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووته جێگای سه‌رنجی كریاران ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 140 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.5 لیترییه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن پێنج گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 12 هه‌زار و 110 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.