كارڤاخال لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر بایرن میونشن یاری ناكات

:: AM:09:46:26/04/2018 ‌

روون بووەتەوە دانی كارڤاخالی بەگریكاری لای راستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی بایرن میونشن یاریی ناكات.

دوێنێ چوارشەم یانەی ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ لە یانەی بایرن میونشنی بردەوە.

لە یارییەكەدا دانی كارڤاخالی بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید تووشی پێكانی رانی هات و بەهۆیەوە لە خولەكی 67 یاریگەی بۆ كەریم بەنزیمای هێرشبەری هاوڕێی جێهێشت، لوكاس ڤاسكێزی هێرشبەریش تا كۆتایی یارییەكە شوێنەكەی پڕ كردەوە.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد: پێكانەكەی كارڤاخال لە رانیدایە و بەهۆیەوە ناتوانێ لە یاریی گەڕانەوەدا بەرامبەر یانەی بایرن میونشن یاریی بكات كە بڕیاریە رۆژی سێشەمی هەفتەی داهاتوو لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێتە ئەنجامدان.

جەختیشیان كردەوە كە كارڤاخال بۆ یاریی كۆتای خولەكە دەتوانێ یاریی بكاتەوە ئەگەر یانەی ریال مەدرید بگاتە ئەم قۆناغە و یارییەكەش لە رۆژی 26ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

یاری نەكردنی كارڤاخال گورزێكی كوشندە لە زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دەدات بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ناچۆ فێرناندیز لە پێكانەكەی چاك نەبووەتەوە و هەروەها راهێنەرەكە بڕواشی تەواوی بە ئەشڕەف حەكیمی بەگریكاری مەغریبی نییە، بۆیە بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكە رەنگە پشت بە لوكاس ڤاسكێزی هێرشبەر ببەستێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م