جاگوار یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی 2018 ش یه‌كێك له به‌هێزترین و ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای جاگوار ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای جاگواری به‌ریتانی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Jaguar XF" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه، كه ئه‌م مۆدێله نوێییه بووته جێگای سه‌رنجی كریاران و هه‌وادارانی ئه‌م ئۆتۆمبێله.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 380 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.0 لیترییه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 47 هه‌زار و 775 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.