لە ڕێوڕەسمێكی شەهیدان شاعیرێكی هەورامان گیانی لە دەستدا

:: PM:07:10:26/04/2018 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕینە جەماوەریەكەی 13ی ئایاری ساڵی 1987  شاعیری ناسراوی هەورامان "یاوەر هەورامی" كۆچی دوای كرد.
 
لە ڕێوڕەسمەكەدا كە پەیامنێری "وشە" ئامادەبوو، دوای خوێندنەوەی پارچە شیعرێك لە لایەن شاعیر ئیبراهیم عبدلكەریم هانەقوڵی ناسراو بە "یاوەر هەورامی" لەناو ئامادەبوواندا كەوت و گیانی لە دەستدا كە دوای بۆ گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە دەركەوت نەخۆشی جەڵدە لێیداوە.

ئیبراهیم عبدلكریم لە دایكبووی گوندی هانەی قوڵی سەر بە شارەدێی خورماڵە و بە هەردوو زاراوەی هەورامی و كرمانجی خوار شیعری دەنووسی و خاوەنی 12 كتێبە.

 كۆتا شیعری كە پێش گیان لە دەستدانی ئەمڕۆ خوێندییەوە سۆزێك بوو لە زاری منداڵی شەهیدێكەوە.

نموونەیەك لە هۆنراوەكانی:
كوردستانم
نازانم بۆ كام زامی تۆ بگــــــریم كـــــوردستانم ؟
بۆ عــــەفرینت یان هەڵەبـــــــجەی دڵ و گیانم
بۆ هەركوێ دەڕوانم دەبینم كۆچی كــــــــوردانە ؟
ماڵ لەكــــــــــــۆڵەو ئاوارەیــــــــەو سەرگەردانە
خــــــــودا زۆر بێ كــــــەسین ، بگــــرە دەسمان
دەرمان بێنە لەم ئاگــــرە، هــــــــەرتۆی كـەسمان
لەسەدەكانی ڕابردوولــــــــەپێش پیران و قازیوە
ئەم كـــــــــوردستانە پیرۆزە دڵســۆزێكی نەبینوە
ئەو دەستەی دەستی هێناوە بۆناو لەپی دەسمان
دڵسۆز نەبوە نەبۆ خــــــــــاكـــــمان نەبۆ كەسمان
برام برایی بـــــــــــا نەدۆڕێنین دەستی یەك بگرن
فرمێسك لەچاوی هەتیوو بارانی ئەم كوردە بسڕن
یاوەر هــــــەورامی

خورماڵ/ شەفیق بانی شاری






وشە - سه‌رخێڵ هاشم