كۆمپانیای HPله نوێترین به‌رهه‌میدا لابتۆپێكی گه‌یمه‌ر "یاری" دروست كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دیزاینی بۆ كردووه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رسووڕهێنه‌ری بۆ داناوه كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی گه‌یمینگ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین لانتۆپی كۆمپانیای HP ده‌كات كه بۆ هه‌وادارانی گه‌یمینگ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای HP بۆ ساڵی 2018 نوێترین لابتۆپی گه‌یمه‌ری دروست كرد و خسته‌یه بازاڕه‌كانی دنیاوه، وه‌ك كۆمپانیاكه باس له‌و به‌رهه‌مه ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م لابتۆپه به شێوازێكی زۆر ناوازه دیزاین كراوه و هێزێكی زۆری بۆ دانراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی گه‌یمینگ.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روون كردوه‌ته‌وه كه ئه‌م لابتۆپه گه‌یمه‌ره ڕامی 64 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 256 بۆ 512 گێگابایت و شاشه‌كه‌ی 15.6 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1440 به 2560 پیكسڵ و به كۆڕ ای پێنج و حه‌وت كار ده‌كات، جگه له‌وه‌یش كێشێكی سووكی هه‌یه كه ده‌گاته 1.25 كیلۆگرام و به دیزاینێكی ته‌نك دروست كراوه و جێگه‌ی په‌نجه‌مۆری كه‌سیی هه‌یه.
جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی نرخی ئه‌م لابتۆپه گه‌یمه‌ره‌كه ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه و دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 799 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.